ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لەبارەی ڕێکخستنی بازاڕی زەڕایەن

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە بەمەبەستی پاراستنی سیمای شارستانی و ڕێکخستنی بازاڕ، و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و شۆفێران، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/١٣) بە سەرپەرشتی بەڕێز (سەلام عومەر ئیبراهیم) بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ​(بورهان حەمەڕەشید) سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن​ و(عەقید هەڤاڵ محەمەد) لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی زەڕایەن و​ئەندامانی لیژنەی ڕێکخستنی بازاڕ لە دیوانی ناحیە ​کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا سەبارەت بە ڕێکخستنی بازاڕ و شەقامە سەرەکیەکانی بازاڕ و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران، و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و قەدەغەکردنی ڕاوەستانی ئەو سەوزە و میوەفرۆشانەی لەسەر شەقامەسەرەکییەکان ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروست دەکەن و وە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مکەبەرە لەلایەن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکان کەبووە تە هۆکاری بێزارکردنی هاووڵاتیان، ڕێکخستنی کارەکانی لیژنەی چاودێری و ڕێکخستنی بازاڕ بە شێوازێک کە نەک تەنها لە یەک کاتی دیاریکراودا، بەڵکو بەشێوەی ڕۆژانە و لە کاتژمێری جیاوازدا بەدواداچوونی مەیدانی بۆ بازاڕ دەکەن. ی.س

ب?اوکردن?و?