ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

جوتیارێک لە کاتی کۆکردنەوەی کاڵەکدا گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/8/6، لە گوندی (وێلەکە)ی سەر ناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەکی جوتیار لە کاتی کۆکردنەوەی بەروبوومی کاڵەکدا، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە شێلدرا و گیانی لەدەستدا. زانا عەزیز، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی عەربەت ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە دوو ئۆتۆمبێل بەیەکەوە بۆ ڕنینی کاڵەک چوونەتە سەر زەوییەکە، دواتر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دوای گەڕانەوەی لە کڕینی نان، لە جوتیارەکەی داوە. بەهۆی توندی لێدانەکەوە کەسەکە زمانی هەڵگەڕاوەتەوە و هەوڵەکانی رزگارکردنیشی بێئاکام بوون. بەپێی زانیارییەکانی بنکەی هاتوچۆی عەربەت، قوربانییەکە تەمەنی 52 ساڵە، خێزاندارە و دانیشتووی قەزای شارەزوورە. کاتژمێر 7:00ی بەیانی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور، دواتریش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. ی.س

ب?اوکردن?و?