
بۆ/ گشت وەزارەتەکان و لایەنەکانی بەستراوە بە وەزارەت
بابەت/ پلە بەرزکردنەوە
پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٤٢٩ لە ٢٠٢٦/٧/١٥)
پەیپەیوەست بە گرتنەبەری ڕێکاری دروست بەمەبەستی هەژمارکردن و پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە (١٠) بۆ پلە (١) بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٨ کە پاڵپشتە بە یاسای مووچەی فەرمانبەران و کەرتی گشتی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨، لەمەش بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕێکەوتی (٢٠١٦/١/١) دووا شایستەی پلە بەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمەوە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥٦ لە ٢٠١٥/١٢/٢١) و ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٦ پلە بەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ گشتاندنمان بەپێی خشتەکانی هاوپێچ جن ڕێکارەکانی پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکەن، بەجۆرێک پلە بەرزکردنەوەی پلەکانی (١٠ تاكو ٤) لەدەسەڵاتی وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت دایە بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠٠٩) بەمەرجێک لەڕێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە بێت، لەدیوانی وەزارەت یان فەرمانگە) وە پلەکانی (١, ٢, ٣) لەدەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەڕایەتی گشتی بوودجە/ ب.میلاکات) دەبێت، بەپێی ئەو مەرج و ڕێکارانەی لە یاساو ڕێنمایی ئاماژە پێکراوی سەرەوە هاتووە بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە گشت لایەنەکان تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/١ لەڕێکەوتی دەرچوونی لەم گشتاندنه کارەکان ئەنجامبدەن تاکو کاری پێشینەمان بێت بەمەبەستی جێگیرکردنی مافی فەرمانبەران و بتوانیین مافی شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن لەحكومەتی عێراقی فیدراڵ، بەپێچەوانەوە وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت بە بەرپرسیارەتی یاسایی و کارگێڕی و دواکەوتنەکە دەگرنە ئەستۆ.
بفەرموون بەگرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕییەکان بۆ پلە بەرزکردنەوە بەم شێوەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەپێی خشتەکانی هاوپێچ بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵ پابەند بکریت بەدابینکردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانی ڕابردوو، هەروەها جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە ڕاستەوخۆ دەبێته هۆی پێداچوونەوە و کاراکردنەوەی سەرپێی ساڵانە کە پێشتر بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٩ لە ٢٠٢٥/٥/٢) ڕاگیرابوو.
هاوپێچ// (خشتەی ژمارە ١ و ٢ و ٣)
ئاوات جەناب نوری
وەزیری دارایی و ئابووری
ب?اوکردن?و?