ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی نوێی (بریکارەکە)ی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنیەوە ڕاگەیاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی نوێی (بریکارەکە)ی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی نامەی مۆبایلەوە هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ لە کاتی گەیشتنی بەشەخۆراک، جۆری ماددەکان و هەر گۆڕانکارییەک ئاگادار دەکاتەوە. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی بەشەخۆراک قۆناغی سەرەکی بڕیوە و رێژەی تۆمارکردنی هاونیشتمانییانی هەرێم گەیشتووەتە 95%، هاوکات لە سەرانسەری عێراقیشدا لە کۆی 45 ملیۆن هاووڵاتی، 40 ملیۆن کەس (ڕێژەی 90%) لە سیستەمە نوێیەکەدا تۆمار کراون. وتیشی، ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە کە بەستراوەتەوە بە کارتی نیشتمانییەوە، کۆتایی بە مامەڵەی کاغەزی و کێشەکانی ناو ناوەکان (وەک ناوی دووبارە و کۆچکردووان) دەهێنێت، وە لە رێگەی مۆبایلەوە ئاسانکاریی بۆ مامەڵەکانی گواستنەوە، جیاکردنەوەی خێزان، گۆڕینی بریکار و زیادکردنی ئەندامی نوێ دەکات، هەروەها خزمەتگوزارییە نوێیەکە ئاسانکاریی بۆ بریکارەکانیش دەکات تاوەکو زانیاریی وردیان لەسەر ژمارەی خێزانەکان هەبێت. دەشڵێت، لە چوارچێوەی هەمان پرۆسەدا، 90%ی خێزانی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ناوەکانیان بۆ سیستەمەکە گەڕێنراوەتەوە، بەڵام ئەو ئەندامانەی مووچەی مانگانەیان دوو ملیۆن دینار یان زیاترە بەشەخۆراکەکەیان بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە. ی.س

ب?اوکردن?و?