ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا داشکاندن لە کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٤٥%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران) خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەردەوام بێت

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١٠/١٤، بە واژۆی د.ئارام محەمەد قادر دەرچووە. ​پاڵپشت بە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە و پاڵپشت بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٩) کە لە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١٠/١) و (٢٠١٩/١٠/١٦) ئەنجامدرا، تەوەرەی یەکەم (ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی بەڕێز جەنابی وەزیر) بڕگەی یەکەم، تایبەت بە پرسی کرێی خوێندنی (پارالێل و ئێواران) بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە، بڕیاردرا بە: ​داشکاندن لە کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٤٥%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەڕایی (پارالێل و ئێواران) خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧). ی.س

ب?اوکردن?و?