ئاخر کێ کوڕی وای هەبوو
دەم بە خەندە
لە ڕۆح سوکی لە قسەی خۆش
ئاخر کێ وا دەوڵەمەندە
ئاخر کێ کوڕی وای هەبوو
لە ژێر باڵەکانی دایکی
هەر کە سەری هێنایەدەر
بە ئارەقەی نێوچاوانی تاجی شەرەفی خستەسەر
ئێوە بڵێن توخوا کێ کوڕی وای هەبوو
سادەو خاکی
هەرکەس جارێ کە دەیبینی دەیگوت ماشەڵا
کە چاکی
نەفسی بەرز
چەن بەنەرمی ڕەوتی دەکرد
شەهامەت و پیاوەتی و ڕێز
لەسەری خۆی کرد بە فەرز
ماڵە نوێ کەی
بەمۆگیان تۆ هەر دەڕۆشتی ئەونیازی خانو و ماڵەت
با هەر باست نەکردایە
تۆ ئیستا لە مالە نویکەت پشو دەدەی
کەچی ئاواتی خانوی نوێ
هەر لە دلی دایکت دایە
ڕۆحت شاد
.............هاوکار
دەم بە خەندە
لە ڕۆح سوکی لە قسەی خۆش
ئاخر کێ وا دەوڵەمەندە
ئاخر کێ کوڕی وای هەبوو
لە ژێر باڵەکانی دایکی
هەر کە سەری هێنایەدەر
بە ئارەقەی نێوچاوانی تاجی شەرەفی خستەسەر
ئێوە بڵێن توخوا کێ کوڕی وای هەبوو
سادەو خاکی
هەرکەس جارێ کە دەیبینی دەیگوت ماشەڵا
کە چاکی
نەفسی بەرز
چەن بەنەرمی ڕەوتی دەکرد
شەهامەت و پیاوەتی و ڕێز
لەسەری خۆی کرد بە فەرز
ماڵە نوێ کەی
بەمۆگیان تۆ هەر دەڕۆشتی ئەونیازی خانو و ماڵەت
با هەر باست نەکردایە
تۆ ئیستا لە مالە نویکەت پشو دەدەی
کەچی ئاواتی خانوی نوێ
هەر لە دلی دایکت دایە
ڕۆحت شاد
.............هاوکار