ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زەڕایەن :گەنجیك كتیبخانەكەی خۆی بەروی هاولاتیانی ناحیەكە دەكاتەوە



زەڕایەن :گەنجیك كتیبخانەكەی خۆی بەروی هاولاتیانی ناحیەكە دەكاتەوە



 لەناحیەی زەڕایەنی (وارماوا)ی سەربەقەزای شارەزوور گەنجیك بە ناوی گۆران سەرتەكی كە لە مالەكەی خۆیدا كتیبخانەیەكی بچوكی هەیە لە ئیستادا بەروی هاولاتیانی ناحیەكەی كردۆتەوەو تاوەكو خوینەرانی كتیب و ئەوانەی ئارەزوی كتیب خویندنەوە دەكەن سودی لئ ببینن ,

گۆران سەرتەكی راگەیاند" بەهۆی ئەوەی كە لە ناحیەكەدا كتیبخانەیەكی لئ نیەو هەرچەندە كە بریاردراوە كتیبخانەیەك لە ناو بینای فەرمانگەی رۆشنبیری و هونەری ناحیەی وارماوا بكریتەوە بەلام تاوەكو ئیستا ئەم كتیبخانەیە نەكراوەتەوەو كە ئەمەش خوینەران و ئەوانەی خولیای كتیب خویندنەوەیان هەیە نیگەران بون بۆیە لە ئیستادا من كە كتیبخانەیەكی بچوكم لەمالەوە دا

هەیە و كە زیاتر لە 700حەوت سەد كتیب و گۆڤاری تیدایە بەروی هاولاتیانی سنورەكەم كردۆتەوەو تاوەكو لە كتیب خویندنەوە دانەبرین و سودو زانیاری لئ وەربگرن وە هەركەسیكیش گەر هەرچەند كتیبی بویت كە لەگەل خۆیدا بی باتەوە بۆمالەوە بۆ خویندنەوە ئەوە تەنیا

ئەبیت كە پیناسەیەكی خۆی یان زمارەی تلفونی خۆیم لا دابنیت بۆئەوەی كتیبەكانم بپاریزیت و لە ناو نەچیت وە هیوام وایە كە بتوانم خزمەتیكی بچوكی هاولاتیانی ناحیەكە بكەم.

ب?اوکردن?و?