سوودەکانی قەیسی
قه‌یسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی خۆشه، زۆر سوودیشی بۆ جه‌سته هه‌یه، به‌وپێیه‌ی چه‌ند جۆرێك ڤیتامینی تێدایه وه‌ك (G،A،E) و كانزاكانی (فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم) و مادده‌كانی (بێتا كارۆتین و لایكۆپین)، كه ئه‌مانه بۆ سوودگه‌یاندن به جه‌سته‌ی تاكه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان سوودێكی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ربۆیه زانایانی بواری خۆراك و رووه‌كناسه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه خواردنی قه‌یسی به‌گشتی ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌و پێویسته رۆژانه بڕێكی لێ بخورێت. ئه‌وانیش:
* رێگری ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا.
* رێگری له قه‌بزی ده‌كات و هه‌روه‌ها ئازاری كۆڵۆنیش كه‌مده‌كاته‌وه.
* به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاستی بینینی چاو به‌هێزده‌كات.
* سوودكی تایبه‌تیشی بۆ پیاوان هه‌یه، به‌وپێیه‌ی رێگری ده‌كات له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
* كرداره‌كانی جگه‌ر و سپڵ و گورچیله چالاك ده‌كات.
* بۆ بریقه‌داریی و شێداربوونی پێست و قژ به‌سووده، بۆیه ئه‌وكه‌سانه‌ی پێست یان قژێكی وشكیان هه‌یه، ده‌توانن به خواردنی قه‌یسی چاره‌سه‌ری بكه‌ن. به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆنه‌ی له ناوكی قه‌یسی دروستده‌كرێت زۆر سوودی بۆ پێست و قژی وشك هه‌یه.
* بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌سووده كه كێشه‌ی كه‌مخوێنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها چالاككه‌ره‌وه‌ی بۆرییه خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كانه.