ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێنمایی تاقیکردنەوە گشتیەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەیی ئامادەیی

ڕێنمایی تاقیکردنەوە گشتیەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەیی ئامادەیی
 
خوێندکارانی خۆشەویست
١-ئامادەکاری خۆت بکە ڕۆژانە بۆتاقیکردنەوەکان لەڕووی (سەیرکردنی خشتەی تاقیکردنەوەکان ، پێداویستیەکانی وەک قەڵەم دار(ڕصاص)ولاسیک و ڕاستە و بژمێری زانستی(حاسیبە)بۆ بەشی زانستی و ناسنامەی ئەزموونی لەبیر مەکە).
٢- نەبردنی قەڵەمی جاف و سۆفت بۆ تاقیکردنەوەکان، چونکە پێویستت نیە.
٣-ئامادەبونت لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان ٣٠ خولەک پێش کاتی تاقیکردنەوەکان، چونکە دوای دابەشکردنی پرسیار چونەژورەوە نابێت.
٤-بردنە ژوورەوەی سەرجەم ئامێرەکانی گەیاندن ( مۆبایل و هیتفۆن و....)بە گزی(غش) دادەنرێت.
٥- پرکردنەوەی فۆڕمی سۆما تەنها ، بەقەڵەم دار و باشتروایە ڕاستە بەکار بهێنی بە مەبەستی تێکەڵ نەکردن.
٦-پارێزگاری لە پاک و خاوێنی فۆڕمی سۆمابکرێت لەکاتی سڕینەوەی هەڵە بەوریای بسڕێتەوە ،نابێت بدڕێت چونکە بە هەڵە بۆت دێتەوە.
٧- نابێت هیچ نوسینێکی زیادە لەسەر فۆڕمی سۆمای بنوسرێت چوونکە ئامێری پشکنینەکە نایخوێنێتەوە.
٨-کەناوی خۆت ئەنوسیت پیتێک جێبێڵە و ناوی باوکت بنوسەوپیتێکیتر جێبهێڵە و ناوی باپیرت بنوسە.
٩-کۆدەکەت لە شوێنی ( ID ) بەڕەنوسی ئینگلیزی بنوسە.
١٠-بازنەکان بە پێنوسی دار ڕەشکەرەوەو لە بازنە دەرمەچۆ.
١١-باشترە لە پێشدا لەسەرپەڕەی پرسیارەکان وەڵام بدەیتەوەو پاشان وەڵامەکانت بگوازەوە سەر خانەی وەڵامەکان لە سەر فۆڕمی سۆمایی.
١٢- لە ناو تاقیکردنەوەکاندا ئاگاداری کاتەکەت بە خۆت بەو پرسیارانەوە سەرقاڵکە کەدەیزانیت ،پاشان بچۆبۆ ئەوانەی کە نایزانیت یان پێویستی بە بیرکردنەوە هەیە.
١٣- هەموو پێداویستیەکت لەگەڵخۆت بەرەو داوای پێداویستی تاقیکردنەوە لەکەس مەکە.
١٤- ژمارەی وەڵامەکانت لەسەر پرسیارەکە یەکسان بێت بە ژمارەی وەڵامی خانە ڕەشکراوەکانی سەرفۆڕمی سۆمایەکە.
١٥- ڕۆژانە دڵنیابیت لە جۆری پرسیارەکەت ( A ,B ,C ) ، دەبێت لە یەکەم ڕۆژ بۆ دواڕۆژی تاقیکردنەوەکان یەک جۆر پرسیاروەڵام بەیتەوە یان A ، یان B وc بیت .
١٦ - بێ دەنگی هۆڵی تاقیکردنەوە بپارێزە.
لە کۆتایدا بە هیوای ئەوەم سود لەم ڕێنمایانەوەربگرن سەرکەوتووبن.
خەلیل خەڵەف عەبدول 
سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کارگیڕی - ئامادەیەکان
پەروەردەی چەمچەماڵ

ب?اوکردن?و?