ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پشووەکانی جەژن دیاریکرا


پشووەکانی جەژن دیاریکرا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووه‌كانی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند، كه‌له‌ 17 بۆ 22 ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەفین موحسین دزەیی، وتەبێژی ره‌سمی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی راگەیاند: "بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی رادەگەیەنین، رۆژی سێشەممە 14ـی تەموزی 2015، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوی فەرمیە".

وتیشی: "هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی 17ـی تەموز ببێتە یەكەمین رۆژی، بەهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین كە 17- 22ی ئەم مانگە دەبێتە پشووی فەرمی واتا لە 22ی تەموز دەوامی ئاسایی بە شێوەیەكی فەرمی دەستپێدەكاتەوە".

ده‌شڵێت: "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاشتەوایی و دەرچوون لەگرفت و قەیران و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستان".


ب?اوکردن?و?