وتار: كۆچی لاوانی كوردستان به‌ره‌و ئه‌ورووپا
فەرەیدوون تاوگۆزی
چه‌ندساڵی ڕابردووله ناوتوێژی لاوان‌دا ئه م پرسه كاڵبوونهوهیهكی به خۆوه بینی و تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌وكوردانه‌ی هه‌رێم كهپهناههندهبوون له‌وڵاتانی ئه‌ورووپا وبهگشتیش ڕۆژئاواسهرقاڵی هاتنهوهبوون بۆكوردستان به یه‌ك جاری ئه‌مه‌ش هۆكاری باش بوونی باری گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوو ده‌ركه‌ووتنی سه‌ره‌تا یه‌كی بووژانه‌وه‌ی ئابووری وهاتنی گه‌وره كۆمپانیاكانی ووڵاتانی دنیاله بواره‌كانی نه‌ووت وئاوه‌دانی وپێشكهووتنی كه‌رتی بازرگانی ووه‌به‌رهێنان له‌كوردستان ودرووست بوونی هه‌لی كاربهئهندازهیهك متمانه‌یه‌كی باش گه‌ڕابوویه‌وه بۆتاكی كورد وایكرد به‌ڕێژه‌یه‌كی بهرچاوئهوكوردانهشی كه له‌ده‌ره‌وه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه وخزمه‌ت به‌ووڵاتی خۆیان بكه‌ن له سه‌رجه‌م ئهووبوارانه دا كه له ئاواره‌ی دووره‌ووڵاتی ئه‌زموون شاره‌زای ییان په‌یداكردبوو
به‌ڵام : پاش ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات كۆمه‌ڵێكی زۆر قه‌یران درووست بوو به‌هۆی بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێم له بوودجه‌ی گشتی عێراق وقه‌یرانی شهڕووئاڵۆزییهكانی سوریاوهاتنی داعش به‌ره‌و عێراق و كوردستان وئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی ئێجارزۆری خه‌ڵك وهاتنیان بۆهه‌رێم وه ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ئه‌مه ش بارگرانییه‌كی زۆری لهناوخۆدادرووست كرد له‌وانه‌ش كه‌م بوونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی وكاره‌باو شوێنی نیشته‌جێ بوون وگران بوونی نرخه‌كانیان ووه‌ستانی پڕۆژهخزمهت گووزارییهكان وهه‌لی كار
حكومه‌تی ناچاكرد به‌شوێن چارهسهروبهدیلدا بگه‌ڕێت وه ك تازه‌ترین چاره‌سه‌ریش ناردنی نه‌ووتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستهوخۆوفرۆشتنی بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌داهاتی نه‌ووت چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ئهوقهیرانانابكرێت ،
به‌ڕای من ئه‌مه كارێكی زۆرگونجاوهو بۆئێستای كوردستان وهه‌نگاوێكی زۆربوێرانهیه بۆسه‌ربه‌خۆی ئابووری ده‌بێت لاوان خۆڕاگرانه له‌به‌رده‌م ئه‌م باروودۆخه‌دا ڕابوه‌ستن وكارنهكاته سهرئینتماو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان ووڵات بهجێبهێڵن هه‌مووكات ووڵاتانی نه‌یاری كوردبهشێوازی جۆراوجۆر وویستوویانه هه‌ست وبیری نه‌ته‌وایه‌تیمان لاوازبكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژگاری ئهمڕۆمانداكهبیروبۆچوون وڕای هاوبه‌ش له‌نێوان ووڵاتانی زلهێزی جیهاندادرووست بووه له سهرپرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژووی زۆرێك له‌گه‌لانی سته‌م دیده بخشێنیینهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌چه‌ندین قۆناخ وباری ناهه‌مواردا تێپه‌ڕیوون تابهئامانجی خۆیان گه‌شتوون .......
2 لێدوانەکان
لێدوانەکان