دەزانن سەبری ئەیوب چییە...؟؟
حەزرەتی ئەیوب 7 كوڕی هەبوو...7 كچیشی هەبوو...سامان ومەڕوماڵاتیكی زۆریشی هەبوو...زۆردەوڵەمەند بوو....70سالیش لەسەر ئەم ژیانە بوو!
دوای ئەوە لە كوتوپری خوای گەورە هەموو مندالەكانی لئ سەندەوە - دوای ئەوە گشت سەروەت وسامانەكەی لی سەندەوە - دوای ئەوەش توشی نەخۆشییەك بوو كە چارەسەری نەبووئەبەد !ئەو نەخۆشییەی توشی هات بەجۆریك قورس وبەئازار بووكە گۆشتی جەستەی لیئەبووە وهەلئەوەری.....
دواتر بۆگەنی كرد....بەجۆریك خەلكی ناچاربوون دوریان خستەوەلەخۆیان هەرچەند
پیغەمبەری خواش بوو!!
خیزانەكەی ئەیوب ئەچوو ئیشی ئەكرد هەتا خزمەتی ئەیوبی پی بكات - تا وای لیهات ئیشیان پی نەئەكردوئەویشیان دوورخستەوەلەخۆیان چونكە ئەیانوت تۆ ئیمە تووشی نەخۆشی ئەكەیت ...
ئەیوب وای لیهات كرم لەسەر گیانی ئەكەوتە خوارەوە...ئەویش هەڵی ئەگرتەوەو ئەیخستەوە سەر جەستەی....
ئینجا تاقیكردنەوەكە سەختر بوووای لیهات كە تەنها دڵی لیی ئەداو تەنها زمانی ئەجوڵا..!
18 ساڵ بەو ناڕەحەتییە مایەوە....بۆیەك جاریش ڕووی نەهات بڵی خوایە شیفام بدە..هەتا خیزانەكەی ڕۆژیك پیی وت تۆ یەك جار داوا لە خوا بكە من دڵنیام خوای گەورە شیفات ئەدات....ئەویش فەرمووی (عەیبەیەو شەرمەزارییە 70 ساڵ لە ناو نیعمەت و بەروبوم ژیاندوومی...ئیستاش 70 ساڵ لە نارەحەتی و ئازاری صەبر نەگرم).
هەتا لە كۆتایش لەڕووی نەهاتوو فەرمووی (خودایە من تووشی نارەحەتی هاتووم و تۆش أرحم راحمینی)
خوای گەورە شیفلی بۆ ناردووفەرمووی :(هەستە لەو ئاوە بخۆرەوەو خۆت بشۆرەوە)
پاشان بووەوە بە خاوەنی 14 كوڕو 14 كچ وسەروەت و سامانیكی زۆر زیاتر لەوەی پیی درابوو لە ڕابردوو.
گەرایەوە بۆ سەردەمی پیش 18 سالەكە بە دووقاتەوە...لە پاداشتی ئەو صەبرە عەزیمە!