نیشانه‌کانی شه‌وی قه‌در
شه‌وی (ليلة القدر) چاكترین شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زانه، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: إنا أنزلناه في ليلة القدر وما أدراك ما ليلة القدر، ليلة القدر خير من ألف شهر واته: ئێمه قورئانمان له‌م شه‌و هێناوه‌ته خواره‌وه، تۆ چوزانیت كه شه‌وی قه‌در چییه؟ شه‌وی قه‌در خێری زیاتره له هه‌زار مانگ. واته خێری نوێژوو قورئان خوێندن و دوعا خوێندن و زیكر خوێندن تیایدا خێری به قه‌د خێری هه‌زار مانگ زیاتره، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: إنا أنزلناهُ في ليلةٍ مباركةٍ إنا كنا مُنذٍرين فيها يُفرَقُ كلُ أمرٍ حكيم الدخان : واته: ئێمه له شه‌وێكی پیرۆزا قوڕئانمان دابه‌زاند (كه شه‌وی قه‌دره)، له‌و شه‌وه دا هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك بژار ئه‌كرێن و لێك جیا ئه‌كرێنه‌وه. به تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر تامه‌زرۆی هاتنی ئه‌م شه‌وانه بوو، كاتێ كه‌وا ئه‌م شه‌وانه ئه‌هات پێشێ، ئه‌و هه‌ڵئه‌سا هه‌ر ده شه‌وه‌كه‌ی ئه‌ژیانده‌وه و خێزانی به ئاگا ئه‌هێنا و دۆخینیشی توون ئه‌كرد و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا نه ئه‌كردن ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (عن عائشة رضي اللَّه عنها أنها قالت: «كان رسولُ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم إذَا دَخَلَ الْعشْرُ أحيا اللَّيْلَ، وأيقظ أهْلهْ، وجدَّ وشَدَّ المِئْزَرَ) متفقٌ علیه . واته: له عائشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر كاتێ كه ده شه‌وی قه‌در ئه‌هاته پێشێ شه‌وه‌كانی زیندوو ئه‌كرده‌وه (به به‌ندایه‌تییه جۆراو جۆره‌كان) و خاو‌و خێزانه‌كانی بۆ به‌ندایه‌تی هه‌ڵئه‌ساندن و خۆشی له‌سه‌ر جێیی له‌گه‌ڵیاندا لێ وه دوور ئه‌گرتن.
ئایا ئه‌م شه‌وه كامه‌یه ؟
زانایان زۆر ڕاو بۆچوونی جیا جیایان هه‌یه له مه‌ڕ دیار كردن و ده‌ست نیشان كردنی ئه‌م شه‌وه دا، هێندێكیان ڕایان وایه كه‌وا ئه‌م شه‌وه شه‌وی بیست و یه‌كه‌مینه، هێندێك ئه‌ڵێن شه‌وی بیست و سێ یه‌مینه، هێندێكیش ڕایان له‌گه‌ڵ بیست و نۆیه‌میانه، هێندێكی تریش ئه‌ڵێن ته‌نها له شه‌وه تاكه‌كانایه.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : هه‌ركه‌سێكی كه‌وا به دوای ئه‌م شه‌ودا ئه‌گه‌ڕێت، با له شه‌وی بیست و حه‌وته‌ما عه‌وداڵی بێ و چاوی بۆ بگێڕێت. روا ه احمد بسند صحیح.
هه‌روه‌ها ( ابي كورِي كعب ) خوا لێی ڕازی بێت، ده‌ڵێ: به‌و خوایه من ده‌زانم كه ئه‌م شه‌وه كام شه‌وه‌یه، شه‌وی قه‌در ئه‌م شه‌وه‌یه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێ داین كه‌وا خه‌ریكی شه‌و نوێژ بین تیایا، كه بریتی بوو له شه‌وی بیست و حه‌وته‌م، نیشانه‌كانیشی ئه‌وه بوو كه‌وا خۆر له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر له به‌یانییه‌وه ده‌ر ده‌چێت و سپییه‌و تیشكی زۆری پێوه نییه. رواه مسلم واحمد.
كه‌واته: ئه‌توانين بڵێين كه نيشانه‌كانی ئه‌م شه‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن

1. دڵه‌كای ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ری تیا جێ گیر ئه‌بێ و ده‌روونه‌كان گوشاد و ڕۆشن و ئاوه‌دان ئه‌بن پێ یه‌وه.
2. باو كه‌ش و هه‌وا تێیدا جێگیر و كش و مات و بێ ده‌نگ ئه‌بێت ، ئه‌مشه‌وه دووره له هه‌رچی ڕه‌شه‌با و باو هۆزو زریان و ته‌پ و تۆزێك.
3. ئه‌گونجێ كه خه‌ڵكی له‌م شه‌وه‌یا خوا له خه‌وا ببینن وه‌ك ئاشكرایه كه هێندێ له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر خوا لێ یان ڕازی بێت خوایان له خه‌وا بینیوه.
4. ئینسانه‌كان هه‌ست به تام وچێژێكی خۆش ئه‌كه‌ن له به‌ندایه‌تیه‌كانیاندا.
5. له ڕۆژه‌كه‌شدا ئه‌وا ڕۆژ له به‌یانیا كه ده‌ر ئه‌چێت سپییه‌و هیچ تیشكێكی به‌هێزی پێوه دیار نیه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( أنها تطلع يومئذ ٍ لا شعاع لها) رواه مسلم.
شه‌و نوێژ كردن و دوعا خوێندن تیایدا
1. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من قام ليلة القدر إيماناً وإحتساباً ، غفر له ماتقدم من ذنبه) رواه البخاری ومسلم عن ابی هریرة ، واته: هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م شه‌وه هه‌ڵسێته‌وه‌و به باوه‌ڕێكی چاك‌و ئومێدێكی زۆره‌وه، ئه‌وا خوا له گوناهی پێشووی خۆش ئه‌بێت.

2. ڕۆژێ عائشه‌ی دایكی بڕواداران (خوا لێیان ڕازی بێت) به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ی فه‌رموو: گه‌ر زانیم ئه‌م شه‌وه كامه‌یه چ شتێكی تیا بڵێم: ئه‌ویش فه‌رمووی: بڵێ: (اللهم إنك عفوُّ تحب العفو فاعف عني) (رواه أحمد وإبن ماجة والترمذي وصححه) ، واته: بڵێ: ئه‌ی خوایه تۆ لێ خۆش بوویت و هه‌ر لێ خۆشبوویشت پێ خۆشه، خوایه لێم خۆش به. وه واردیش بووه كه هێندێ جاران له شه‌وی قه‌درا ئه‌یفه‌رموو: (أعوذ برضاك من سخطك، وعفوك من عقوبتك) رواه مسلم. واته: خودایه په‌نا ئه‌گرمه به‌ر ڕازی بوونت و خۆشنوودیت وه سه‌ر تووڕه‌یی و خه‌شم و غه‌زه‌بتدا، وه په‌نا ئه‌به‌مه به‌ر چاوپۆشی و لێبوردنت وه‌سه‌ر سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌تا.
بۆ چی خوا ناوی له‌م شه‌وه ناوه به شه‌وی قه‌در؟1
. شێخ (ابن عثيمن) به ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌ڵێت: "بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه چونكه شه‌وێكه لای خوا جێگه‌ی قه‌درو ڕێز‌و پێ زانینه. وه‌ك چۆن به‌خه‌ڵكانی پایه‌دار فوڵان كه‌س جێگه‌ی قه‌درو پێ زانینه".
. شێخ (ابن عثيمن) به ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌ڵێت: "بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه چونكه شه‌وێكه لای خوا جێگه‌ی قه‌درو ڕێز‌و پێ زانینه. وه‌ك چۆن به‌خه‌ڵكانی پایه‌دار فوڵان كه‌س جێگه‌ی قه‌درو پێ زانینه".
2. چونكه هه‌رچی له‌م ساڵه دا ڕووی داوه‌وه بووه‌و لای خوای په‌روه‌ردگار ئه‌ندازه گیری بۆ ئه‌كرێ و هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت، ئه‌مه‌ش له حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره كه چۆن چۆنی هه‌ڵیان ئه‌سه‌نگێنێ و ئه‌ندازه گیرییان بۆ ئه‌كات.
3. ئه‌ڵێن: چونكه به‌ندایه‌تی نواندن و خۆ ساغ كردن بۆ خوا له‌و شه‌وه‌دا، جێگه‌ی قه‌درو ڕێز لێ نانێكی زۆره. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه) متفق علیه.
پله‌و پایه‌ی ئه‌و شه‌وه:
1. ئه‌م شه‌وه شه‌وێكه كه خوا قوڕئانی تیا دابه‌زاندووه. وه‌ك ده‌فه‌رموێ : انَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْر (القدر:1) . واته: ئێمه له‌و شه‌وی قه‌درا قوڕئانمان دابه‌زاند. یان ده‌فه‌رموێ: إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] ( الدخان: 3 ) واته: ئێمه له شه‌وێكی پیرۆزا قوڕئانمان دابه‌زاند (كه شه‌وی قه‌دره)

2. خوای گه‌وره له‌و شه‌وه‌یا ئه‌جه‌ل و ڕۆزی به‌نده‌كان دیار ئه‌كات: وه‌ك ده‌فه‌رموێ: فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ الدخان:4 واته: له‌و شه‌وه دا هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك بژار ئه‌كرێن و لێك جیا ئه‌كرێنه‌وه.
3. به‌ندایه‌تی كردنی ئه‌م شه‌و خێره‌كانی له به‌ندایه‌تی هه‌زار مانگ باشتره، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ القدر: 3 واته: به‌ندایه‌تی شه‌وی قه‌در، خێری له ئه‌ندازی هه‌زار مانگ باشتره.
4. له‌م شه‌وه‌یا فریشته‌كان تێكڕا له‌گه‌ڵ جبریل دا (عليهم السلام) به ویستی خوای په‌روه‌ردگار دا ئه‌به‌زنه سه‌ر زه‌وی. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ القدر:4 . واته: له‌و شه‌وه دا فریشته‌كان كه جوبریلیشیان له گه‌ڵ دایه دا ده‌به‌زن له سه‌ر ڕوخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌ردوه‌ردگاریان به جۆره‌ها فه‌رمان و كارێكیانه‌وه.

5. شه‌وێكه دووره له هه‌موو شه‌ڕو فیتنه‌وه ئاشووبێكا. ئه‌م شه‌وه به‌ندایتی و خواناسی چاكی تیا ئه‌نجام ئه‌درێت و هه‌ر كه‌سه‌و له ئاست خۆیه‌وه خۆی تێكه‌ڵ به دینی خوا‌و موحاسه‌به‌ی ئه‌م دیوی دونیا‌و تێفكرینی ئاقیبه‌ت و چاره‌نووسی خۆی ئه‌كات. دوعای زۆری تیا ئه‌خوێنرێ و قوڕئانی زۆری تیا خه‌تم ئه‌كرێ و شه‌یتانه‌كان ده‌ست و پێوه‌ندو كه‌له‌بچه ئه‌كرێن و .. هتد. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ القدر: 5 . واته: ئه‌م شه‌وه سه‌لام و ئاسووده‌یی و میهره‌بانیه تاكو هاتنی به‌ره به‌یان.
6. شه‌وێكه شه‌وی غوفران و په‌شیمانی و تۆبه‌یه، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه) متفق علیه. وه‌ك له پێشدا شه‌رحمان كرد و ئاماژه‌مان پێیدا..