زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژندا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانن پێش پشوەکانى جەژن موچەى فەرمانبەرانى چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكه‌ن، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی دۆلاره .
ئەمڕۆ شەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی دەیەوێت و کار بۆ ئەوە دەکات کە موچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له پێش جه‌ژندا دابه‌شبكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وت هه‌یه‌تی و له بانكه‌كانی توركیایه به دۆلاره بۆیه به‌ئاسانی ناگۆڕدرێته‌وه به دینار .
ئەوەشى خستەڕو کە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسان راپه‌ڕاندنی ئه‌و كاره و بۆئەوەى موچەى سەرجەم فەرمانبەران دابەشبکرێت چوار بانكی راسپاردوه پاره‌كه بهێننەوە و بیگۆڕێته‌وه به‌دینار، دەشڵێت:"سەربارى هەوڵەکان، به‌ڵام تەواوکردنى ئه‌و رێکارانە و دابەشکردنى موچەى سەرجەم فەرمانبەران بۆ پێش جه‌ژن ئه‌سته‌مه، بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی له پێش جه‌ژندا هەوڵدەدات لانى کەم موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش-یش دابه‌شبكات و پڕۆسه‌كه تا رۆژى پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای جه‌ژن موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تریش ده‌درێت كه ده‌مێننه‌وه".
ئەوە لەکاتێکدایە لە پێنجشەممەى رابردوەوە دەستکراوە بە دابەشکردنى موچەى مانگى ئایارى وەزارەتى پێشمەرگە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لەو چوارچێوەیەدا موچەى مانگى پێنجى یەکەکانى هەشتا و هەفتاى سەر بە وەزارەتى پیشمەرگە دابەشبکرێن.
سەرچاوە: سایتی سبەی