ڕۆژی جەژن دیاری دەکرێت
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، به گوێره‌ی پێشبینی فه‌له‌كناسه‌كان، رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان له كۆتا رۆژه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چاودێری مانگ ده‌كه‌ین.
له‌و باره‌یه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی پێشبینی فه‌له‌كناسه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی 17/7/2015، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه، به‌ڵام وه‌ك بڕیار هێشتا نه‌بووه‌ته بڕیار و بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنیش، پشت به‌بڕیاری لیژنه‌ی بینینی مانگ ده‌به‌سترێت".
سه‌ردار قوربانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی: " له‌پێناو ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی، ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی به‌غدا كۆببینه‌وه و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، له رۆژانی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چاودێری مانگ بكه‌ین".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بینینی مانگ كرد له (29)یه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان و و به وته‌ی ئه‌و، ئه‌گه‌ر مانگ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بینرا، ئه‌وا ڕه‌مه‌زان (29) ڕۆژ ده‌بێت و ده‌كرێت به‌جه‌ژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا، ڕه‌مه‌زان (30) ڕۆژی ته‌واو ده‌بێت، واتا ئه‌گه‌ر مانگ 29 رۆژ بوو، هه‌ینی ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ئه‌گه‌ر مانگ 30 رۆژ بوو، ئه‌وا ڕۆژی شه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن.