بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی دوازدەیی ئامادەیی
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان : ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی پۆلی (دوانزه)ی ئاماده‌یی لقه‌كانی (زانستی و وێژه‌یی) كه وه‌ك یه‌كه‌م ساڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی خوێندنی (2013 ـ 2014)ی زایینییان كردبوو و ده‌رنه‌چووبوون و ئه‌مساڵی پاش به‌شداریكردنه‌وه ده‌رچوون، له رۆشنایی بڕیاری هه‌ردوو (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) و (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) كه ساڵی خوێندنی (2013، 2014) به ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) هه‌ژمار كراوه، بۆیه به پێی خاڵی (سێیه‌م)ـی رێبه‌ری قوتابی/ خوێندكارانی ساڵی (2014 ـ، 2015)، ده‌رچووانی هه‌ردوو لقه‌كه بۆ ئه‌مساڵ ڕێنماییه‌كانی (به‌خشینی نمره) ده‌یانگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانستی
16/7/2015 ـ هه‌ولێر