سوودەکانی قۆخ
میوەی قۆخ بەھۆی زۆری ڕێژەی ئاو تێیدا بۆ ڕۆژە گەرمەکان بەسوودە.قۆخ میوەیەکی ھاوینەیە و بە بوونی ئاو و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندە، ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە کالۆریش لە خۆ دەگرێت.
ھەروەک ڕێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و دژە ئۆکسان و کانزای گرنگی تێدایە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات و مرۆڤیش لە چەندین گرفتی تەندروستی دوور دەخاتەوە. قۆخ ھاوکاری دەکات لە کۆنترۆڵکردنی کێشی لەشدا بەوپێیەی یەک قۆخ ٦٨ کالۆری لە خۆ دەگرێت و بەوەش دەتوانرێت لە بری ژەمێکی سادە بخورێت. لە لایەکی دیکەشەوە بەھۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکییەوە تێیدا کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات و تەندروستی “کۆڵۆن”یش دەپارێزێت. ھەروەھا ڕۆڵی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلسترۆڵدا ھەیەو بەوەش مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.