پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم- بە ئەبو بەکری فەرموو: [يا أبا بكرٍ إن لكلِّ قومٍ عيداً، وهذا عيدُنا ] متفق علیه. واتە: (( ئەی ئەبا بەکر بێگومان هەموو قەومێك جەژنێکی خۆی هەیە، ئەوەش جەژنی ئێمەیە)).
وَعَنْ أَبِي سَعِيدٍ اَلْخُدْرِيِّ t [ أَنَّ رَسُولَ اَللَّهِ r نَهَى عَنْ صِيَامِ يَوْمَيْنِ: يَوْمِ اَلْفِطْرِ وَيَوْمِ اَلنَّحْرِ] مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ واتە: ( پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – نەهی لە ڕۆژووی دوو ڕۆژ کردووە، ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و ڕۆژی جەژنی قوربان).
وَعَنْ نُبَيْشَةَ اَلْهُذَلِيِّ t قَالَ: قَالَ رَسُولُ اَللَّهِ r [أَيَّامُ اَلتَّشْرِيقِ أَيَّامُ أَكْلٍ وَشُرْبٍ, وَذِكْرٍ لِلَّهِ U] رَوَاهُ مُسْلِمٌ واتە: ( ڕۆژانی جەژن ڕۆژی خواردن و خواردنەوەو زیکری خوای گەورەیە).
حوکی نوێژی جەژن:
قەولی ئەرجەح لەلای شێخولئیسلام – ابن تیمیة – ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێ – دەربارەی نوێژی جەژن ئەوەیە کە واجبە لەسەر تاکە تاکەی مسوڵمانان، ئەوەش مەزهەبی ئەبو حەنیفە و شافعی و ئیمامی ئەحمەدە، وە ئیمامی شەوکانی و شێخی ئەلبانی بەواجبی دەزانن. ( زاد المعاد، ١/٢٤٢، مجموعة الفتاوی ٢٣/١٦١، السیل الجرار ١/٣١٥، صلاة العیدین في المصلی للالباني).
سوننەتەکانی ڕۆژی جەژن:
١. خۆڕازاندنەوە: خۆڕازاندنەوەو لەبەرکردنی جل و بەرگی جوان و پاكوخاوێن لە سوننەتی پێغەمبەرە – صلی الله علیه وسلم-
عەبدوڵای کوڕی عومەر– ڕەزای خوایان لێبێت – لە ڕۆژانی جەژندا باشترین و جوانترین جلوبەرگیان لەبەر دەکرد، ئیبنو قودامەی مەقدسی لە ( المغني:٢/٢٨٨) دا دەفەرموێت: ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی خۆازاندنەوە لەلای ئەوان شتێکی باوو بووە لەو کاتانەدا.
٢. خۆشۆردن: ئیستیحبابە خۆشوشتن بۆ ڕۆژی جەژن، ئیبنو عومەر - ڕەزای خوایان لێبێت– لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان خۆی شۆردووە، ڕیوایەت کراوە کە ئیمامی عەلی لەو ڕۆژەدا خۆی شۆردووە.( رواه البیهقي وابن ابي النیا، وصحح اسنادە ابن حجر في الفتح ٢/٣٢٠).
٣. چوون بەرەو نوێژگا: ئەو شوێنەی بووە کە لە دەرەوەی شاری و لەو دەشت و دەرە نوێژەکەیان تێدا کردووە.
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضی الله عنه قَالَ: [خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ - صلی الله علیه وسلم - فِي أَضْحَى أَوْ فِطْرٍ إِلَى الْمُصَلَّى..] متفق علیه
سوننەتە لە نوێژگا (مصلی) نوێژی جەژنەکان بکرێت، ئەوەش قەولی تێکڕای زانایانە (صلاة العیدین في المصلی هي السنة، الالباني). وە هەندێکیش لە ئەهلی عیلم بە واجبی دەزانن.
بۆ ئەو کەسانەش لاوازن بە هۆی نەخۆشی یاخود پیرو بەککەوتەن دەتوانن لە مزگەوتدا نوێژەکەیان بکەن( المغني ٢/٣٢٠) سوننەتە ئافرەتانیش ئامادە بن بۆ نوێژ لە (مصلی).
وَعَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ قَالَتْ: [أُمِرْنَا أَنْ نُخْرِجَ اَلْعَوَاتِقَ, وَالْحُيَّضَ فِي الْعِيدَيْنِ; يَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ اَلْمُسْلِمِينَ, وَيَعْتَزِلُ اَلْحُيَّضُ اَلْمُصَلَّى ] أَخْرَجَهُ اَلْبُخَارِيُّ
بەڵام ئافرەتان کە لە حاڵەتی حەیزو بێنوێژی دابن، تخونی ئەو جێگەیە ناکەون و نوێژیش ناکەن، بەڵکو دوور بە دووری ڕادەوەستن و بەشداری خۆشیەکانی جەژن دەبن لەو کاتەدا.
سوننەتیشە بە پێ ڕێکردن بەرەو (مصلی) ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: (ان من السنة ان تاتي المصلی ماشیا) ( صحیح الترمذي للالباني ١/١٦٤).
٤. تەکبیر لێدان لە ڕۆژانی جەژن
وارید بووە کە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم- لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزان تەکبیری لێداوە تاوەکو گەیشتۆتە (المصلی) بەردەوام بووە تاوەکو نوێژی جەژنی کردووە، دوای ئەوە چیتر تەکبیری لێ نەداوە( السلسلة الصحیحة ١٧٠).
ئەو فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەرئەوەی جائیزە بە ڕێگاوەو بە دەنگی بەرزەوە تەکبیر لێ بدرێت.
چۆنیەتی تەکبیرەی ڕۆژی جەژن:
چۆنیەتی تەکبیرەکەشی بەم چەند شێوازە بووە ( الارواء ٣/١٢٥-١٢٦) ( واحکام العیدین للشیخ علي بن حسن).
- الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله والله اکبر، الله اکبر ولله الحمد.
- الله اکبر الله اکبر الله اکبر کبیرا.
- الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله والله اکبر ولله الحمد، الله اکبر واجل، الله اکبر علی ما هدانا.
٥. پێش دەرچوون بەرەو نوێژی جەژن سوننەت وایە چەند دەنکە خورمایەك بخوات، وەك ئەنەس ڕیوایەتی کردووەو دەفەرموێ:[كَانَ رَسُولُ اَللَّهِ r لَا يَغْدُو يَوْمَ اَلْفِطْرِ حَتَّى يَأْكُلَ تَمَرَاتٍ] أَخْرَجَهُ اَلْبُخَارِيُّ
٦. ڕێ گۆڕین لە چون و هاتنەوە: ئەمەش لە سوننەتەوەیە، ئەو ڕێیەی پێیدا ڕۆیشتووە لە هاتنەوەیدا بیگۆڕێت و بە ڕێگایەکی تردا بێتەوە.
وَعَنْ جَابِرٍ t قَالَ:[ كَانَ رَسُولُ اَللَّهِ r إِذَا كَانَ يَوْمُ اَلْعِيدِ خَالَفَ اَلطَّرِيقَ] أَخْرَجَهُ اَلْبُخَارِيُّ رواه البخاري ٩٨٦.
٧. هیچ نوێژێك لە پێش یاخود لە دوای نوێژی جەژنەوە نەکات، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ:[ أَنَّ اَلنَّبِيَّ r صَلَّى يَوْمَ اَلْعِيدِ رَكْعَتَيْنِ, لَمْ يُصَلِّ قَبْلَهَا وَلَا بَعْدَهَا] أَخْرَجَهُ اَلسَّبْعَةُ
کاتی نوێژی جەژن:
جمهوری زانایان دەفەرموون: کاتەکەی دەکەوێتە ئەو وەختەوە کە ڕۆژ بە ئەندازەی ڕمێك بەرزبوبێتەوە.
- نوێژی جەژن بەبێ بانگ و قامەت
لە ئیبنو عەبباس و جابرەوە ڕەزای خوایان لێبێت دەفەرموون: بانگ نەدەدرا بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان و، قامەتیش دانەدەبەسترا، وە نەووتراوە (الصلاة جامعة) وەك ئەوەی ئەمڕۆ باوە، بەڵکو سوننەت وایە هیچ نەوترێت و ئیمام دایبەستێتە نوێژ کردن.
وَعَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ: [ أَنَّ اَلنَّبِيَّ r صَلَّى اَلْعِيدَ بِلَا أَذَانٍ, وَلَا إِقَامَةٍ] أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ
- چۆنیەتی نوێژی جەژن
تەواوی نوێژەکە تەنها دوو ڕکاتە وەك لە فەرمودەکەی ئیبنو عومەردا هاتووە - ڕەزای خوای گەوەرەیان لێبێت: [ صلاة السفر رکعتان، وصلاة الاضحی رکعتان، وصلاة الفطر رکعتان تمام غیر قصر، علی لسان محمد – صلی الله علیه وسلم -]
دوو ڕکاتەکەش بەم شێوەیە دەبێ:-
- لە ڕکاتی یەکەم تەکبیرەی ئیحڕام دادەبەستێ و دواتر حەوت تەکبیران لێدەدات.
- سوڕەتی فاتیحە و دوای ئەویش سوڕەتێکی تر دەخوێنێت، وەك هەر نوێژێکی ئاسایی، وە ڕکوع و سوژدە دەبات و هەڵدەستێتەوە بۆ ڕکاتی دووەم.
- بەهەمان شێوە بۆ ڕکاتی دووەم هەڵدەستێتەوە، بەڵام ئەم جارەیان لە جیاتی حەوت تەکبیرە تەنها پێنج تەکبیران لێدەدات و، ئینجا دەچێتە ڕکوع و سوژدەو دواتریش جەلسەی تەشەههود دەخوێنێ و ئینجا سەلام دەداتەوە.
وَعَنْ عَمْرِوِ بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ قَالَ: قَالَ نَبِيُّ اَللَّهِ r [ اَلتَّكْبِيرُ فِي اَلْفِطْرِ سَبْعٌ فِي اَلْأُولَى وَخَمْسٌ فِي اَلْآخِرَةِ, وَالْقِرَاءَةُ بَعْدَهُمَا كِلْتَيْهِمَا ] أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ
سوننەتە دوای سوڕەتی فاتیحە سوڕەتەکانی { اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ } و { ق } بخوێنێت (اخرجە مسلم) ئیبنولقەییم - ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت- دەفەرموێت: لەوانەیە سوڕەتی {سبِّح اسمَ رَبِّك الأَعْلى } و { هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ } ی خوێندبێت ( اخرجە مسلم).
هەرکەسیش فریای نوێژ نەکەوت دەتوانێ لە (المصلی) یاخود لە ماڵەوە نوێژەکەی بکات (ئەوەش ڕای ئیمامی مالیکە کە لە الموطا باسی کردووە، ئیمامی بوخاریش لەژێر بابێکی تایبەت بە ناوی - باب اذا فاتە العید یصلي رکعتین- بەهەمان شێوە باسی کردووە، -عطاء- یش وا دەفەرموێ و، ئەوەش مەزهەبی ئیمامی شافعییە).
- وتاری جەژن
سوننەتە وتارەکە بکەوێتە دوای نوێژی جەژنەوە، ئیبنو عەبباس – ڕەزای خوایان لێبێت – دەفەرموێت: نوێژی جەژنم کردووە لەگەڵ پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وسلم – هەروەها لەگەڵ ئەبوبەکر و ئیمامی عومەر و ئیمامی عوسمان ڕەزای خوایان لێبێت، هەموویان وتاری جەژنیان دەخستە دوای نوێژەوە.
وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ: {كَانَ اَلنَّبِيُّ r وَأَبُو بَكْرٍ, وَعُمَرُ: يُصَلُّونَ الْعِيدَيْنِ قَبْلَ اَلْخُطْبَةِ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
ئیبنولقەییم ڕەزای خوای لێبێت لە (زاد المعاد ١/٤٨٨) دا دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وسلم- ڕوخسەتی داوە بەو کەسەی کە نوێژەکەی کردووە، بمێنێتەوە بۆ گوێ گرتن لە وتاری جەژن یا بڕوات. (صحیح ابي داوود للالباني ١٠٤٨).
- چۆنیەتی جەژنە پیرۆزە
سوننەتە بوترێت [ تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْك ] (صحیح ابي داوود للالباني ژمارە ٩٤٨).
شێخولئیسلام لەسەر هەمان بۆچوونە کە دەبێ بەم شێوەیە پیرۆزبایی بکرێت، بەڵام وتنی وشەی (کل عام وانتم بخیر) لە نەصڕانییەکانەوە وەرگیراوەو مسوڵمان دەبێ خۆی بەدوور بگرێ لەو جۆرە پیرۆزبایی کردنە.
گرنگترین سەرچاوەکان
١. القرآن الکریم
٢. صحیح البخاري
٣. صحیح مسلم
٤. ریاض الصالحین
٥. بلوغ المرام (کتاب الصیام)
٦. قیام رمضان (فضلە وکیفیتة ادائە..) للشیخ العلامة محمد ناصرالدین الالباني- رحمە الله
٧. احکام زکاة الفطر والعید، للشیخ محمد العبیدلي.
٨. صيام رمضان ، أحكام ومسائل، أبو طارق )إحسان بن محمد بن عايش العتيـبي(