دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەکات
پارەی پێویست ئامادەیە و بڕیارە لە نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 6-8-2015 بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەڕێگای بانکی نێودەوڵەتی کوردستانەوە گواسترایەوە بۆسەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان".
ئەو سەرچاوەیەی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو پارەیەی خراوەتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی، پارەی فرۆشتنی نەوتی کوردستانە، بەشێکی کەمی دینارە و بەشی زۆری دۆلارە، بۆیە وەزارەتی دارایی پێویستی بە کات دەبێت بۆئەوەی ئەو دۆلارە بگۆڕێت بە دینار.