.
بە پێی بەیاننامەیەكی فەرمی كونسڵخانەی بەریتانیا لە عێراق، زەمالەی خوێندن لە ڕێگای پرۆژەی سكۆلەر شیپی چیڤینینگ (IRAQ CHEVENING SCHOLARSHIPS) بۆ قوتابیانی عێراق فەراهەم كراوە .
حكومەتی بەریتانیا تەواوی تێچووی مانەوە و خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی فۆرمی قبوڵ كردن بەرواری 2015/11/3 یە
شایەنی باسە لە ئێستادا زیاتر لە 44 هەزار قوتابی لەسەرانسەری جیهان لە ڕێگای پرۆژەی چیڤینینگ ەوە لە شانیشنی بەریتانیا دەخوێنن .
هاوكات ئەوانەی خێزاندارن ، ئەوا پڕۆژەی چیڤینینگ مووچەی تایبەتی بۆ هاوسەر و هەموو منداڵەكان دابین دەكات .
پرۆژەی زەمالەی چیڤینینگ ، ئەم كۆلێژ و بەشانە دەگرێتەوە دەگرێتەوە :
1- كۆلیژی یاسا ( قانون- Law )
2- پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان ( علاقات دولیە - • International Relations)
3-مافەكانی مرۆڤ (حقوق الإنسان - Human Rights)
4- حكومەت (الحوكمە - Governance)
5- مرۆڤایەتی (الإنسانیە - Humanitarian)
6- ڕاگەیاندن (الصحافە- Journalism)
7- زانستی ژینگەیی (العلوم البیئیە- Environmental Science)
8- ووزە (الگاقە - Energy)
9- ئابووری (الاقتصاد - Economics )
10- ئابووری سیاسی (السیاسە الاقتصادیە - Economic Policy )
11- لێكۆڵێنەوەی پەرەپێدان ( دراسات التنمیە - Development Studies)
تایبەتمەنیەكانی پڕۆژەی زەماڵەی چیڤینینگ ، ئەو تێچوانە لە خۆ دەگرێت :
1- پارەی خوێندنی زانكۆ
2- مووچەی مانگانە
3- پارەی گەشت كردن لە عێراقەوە بۆ بەریتانیا
4- دابین كردنی شوێنی مانەوە
5- دابین كردنی پێدوایستەكانی خوێندن
6- تێچووی بەشداری كردن لە كۆر و سیمنارە زانستیەكان ، لەلایەن زەمالەوە داین دەكرێـت
7- پارەی مامەڵە و وەرگرتنی فیزای بەریتانیا
بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەش كردن ، سەردانی ئەم لینكە بكە
https://chevening.tal.net/vx/lang-en-GB/mobile-0/appcentre-1/brand-3/user-418552/xf-d6e503968377/candidate/login
https://chevening.tal.net/vx/lang-en-GB/mobile-0/appcentre-1/brand-3/user-418552/xf-d6e503968377/candidate/login
سەرچاوە: سایتی کوردیو