ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی متمانە لە قائیمقامی شارەزور وەردەگرێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی متمانە لە قائیمقامی شارەزور وەردەگرێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی متمانە لە قائیمقامی قەزای شارەزور وەردەگرێتەوە و ئەمڕۆش سیڤی کاندیدی نوێ بۆ ئەو پۆستە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەندا دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەیاندوه‌: رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سۆران عەلی، قائیمقامی قەزای شارەزور و دانانی رزگار غەفور وەک قائیمقامی نوێ بۆ قەزاکە.
بەوتەی سەرچاوەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا، سیڤی کاندیدی نوێ بۆ ئەو پۆستە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەندا دابەش دەکات، چونکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێت پێش (48) سەعات لە دانیشتنەکە، سیڤی کاندیدی نوێ بەسەر ئەنداماندا دابەش بکرێت.

ب?اوکردن?و?