زانیاری لەسەر پاراسیتۆڵ و ئه‌سپرین
پاراسیتۆڵ یه‌كێكه له هه‌ره ئازارشكێنه
باوه‌كان كه له‌ناو خه‌ڵكدا بێ ڕاوێژی پزیشك به‌كارده‌هێنرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌سووده له‌كاتی ((تا))دا، لێره‌دا چه‌ند زانیارییه‌كی پێویست
ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌رمانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- خواردنی ئه‌م ده‌رمانه زیاتر له چوار
ده‌نك له ڕۆژێكدا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر له‌شی مرۆڤ و ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراوی
بوونی جگه‌ر و له‌كاركه‌وتنی.
2- له‌كاتی خواردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كاندا
پێویسته خۆمان به‌دووربگرین له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كی
زووتر كارده‌كاته سه‌ر جگه‌ر و ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراویبوونی.
3- پێویسته له‌م كاتانه‌دا بێ پرسی پزیشك
ئه‌م ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنرێت: هه‌ركات تووشی هه‌ستیاری بوویت له‌كاتی به‌كارهێنانیدا،
نه‌خۆشی جگه‌رت هه‌بوو یاخود جگه‌رت ته‌واو كارا نه‌بوو، ئه‌وانه‌ش كه خواردنه‌وه
كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
ژنانی دووگیان و ئه‌و ژنانه‌ش كه شیرده‌ده‌ن
به كۆرپه‌كانیان، پێویسته بێ ڕاوێژی پزیشك ئه‌م ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنن، چونكه
كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌كه.
4- له‌م كاتانه‌دا پێویسته به‌كارهێنانی
پاراسیتۆڵ ڕابگیرێت و په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكرێت:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ئه‌م ده‌رمانه‌ت
به‌كارهێنا و پله‌ی گه‌رمی له‌شت هه‌ر به‌رز بوو. بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پاراسیتۆڵ
به‌كاربێنیت و ئازاری له‌شت نه‌شكێت. دروستبوونی په‌ڵه له‌سه‌ر پێست و سووربوونه‌وه
و هه‌ڵئاوسان. ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت به‌ره‌و خراپی چوو یاخود تووشی زه‌ردوویی بوویت.
• ئه‌سپرین
یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌كاردێت
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئازار و نه‌هێشتنی هه‌وكردن له‌هه‌ر به‌شێكی له‌شدا و به‌سووده
له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش (واته بوونی تا). هه‌ندێجاریش له
نه‌خۆشییه‌كانی دڵدا به‌كاردێت بۆ ڕێگرتن له جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌میش له‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه‌ی
خه‌ستی خوێنه‌وه و ته‌نها به‌پێی ڕێنمایی تایبه‌تی پزیشكی به‌كاردێت.
چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی ئه‌سپرین:
1- ئه‌سپرین نابێت بۆ ئه‌و منداڵانه به‌كاربێت
كه ئه‌نفلۆنزا یاخود نه‌خۆشی دڕكهومێكوتهیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی حاڵه‌تێكی
ترسناك و كوشنده له منداڵه‌كه‌دا و ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
2- له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی خوێنبه‌ربوون
له گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان پێویسته به‌كارهێنانی ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت و په‌یوه‌ندی
به پزیشكی پسپۆڕه‌وه بكرێت، نیشانه‌كانی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌ش بریتین
له ڕشانه‌وه‌یه‌ك كه خوێنی تێكه‌ڵ بێت و گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی مرۆڤه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك
ڕه‌ش ده‌بێت كه ئه‌میش به‌هۆی شیبووونهوهی خڕۆكه سووره‌كانی خوێنه‌وه‌یه.
3- له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌سپریندا پێویسته
خۆت به‌دووربگریت له ماده كحولییه‌كان، چونكه ده‌رفه‌تی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده
زیادده‌كه‌ن و چه‌ند هێنده‌ی ده‌كه‌ن.
4- ئه‌سپرین له سكپڕیدا كاریگه‌ری خراپی
هه‌یه بۆ سه‌ر دڵی كۆرپه‌له، ده‌بێته‌هۆی بچوكی و كه‌میی كێشی كۆرپه‌له. ئه‌و
ژنانه‌ی دووگیانن پێویسته ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن پێش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه.
ته‌نانه‌ت له‌كاتی شیرپێدانیشدا ئه‌سپرین له‌ڕێگه‌ی شیره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ
منداڵ و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێت.
5- ده‌توانرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری
گه‌ده ئه‌م ده‌رمانه له‌گه‌ڵ شیر یا له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا به‌كاربێت تا
زیانی نه‌بێت بۆ ناوپۆشی گه‌ده.
6- ئه‌و ئهسپرینهی له‌شێوه‌ی بنێشتدا دروستكراوه،
پێویستی به جوین هه‌یه پێش قووتدان تا كاریگه‌ری پێویستی هه‌بێت.
7- له‌پێش هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا پێویسته
بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌و كاره به‌كارهێنانی ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت، چونكه به‌رده‌وامی
به‌كارهێنانی ئه‌سپرین ده‌رفه‌تی خوێنبه‌ربوون له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش
زیادده‌كات.
8- نیشانه‌كانی ژه‌هراویبوون به ئه‌سپرین
(واته زیاد به‌كارهێنانی) ئه‌مانه‌ن: سه‌ر ئێشه، دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه و هه‌ناسه‌سواری
و بورانه‌وه. له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌دا پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی
نه‌خۆشخانه بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ری پێویست، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م ژه‌هراویبوونه
مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه ده‌بێت.
9- به‌كارهێنانی ئه‌سپرین ڕه‌نگه ببێته
هۆی دڵه‌كزه و سه‌رئێشه و گێژبوون.
