ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕاپرسی بۆ گەڕانەوەی ناوی ‫‏زەڕایەن‬ ئەنجام دەدرێت


ڕاپرسی بۆ گەڕانەوەی ناوی ‫‏زەڕایەن‬ ئەنجام دەدرێت

دوای کۆبوونەوەی سەرجەم بەڕیوەبەرانی فەرمانگە حكومیەكانی سنوری زەڕایەن لە بینایی ناحیەی زەڕایەن سەبارەت بە داواكاری هاوڵاتیان بەمەبەستی گەڕانەوەی ناوی (زەڕایەن) و لابردنی ناوی (وارماوا)بۆ ناحیەكە، بڕیاردرا بەئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەناو هاوڵاتیاندا بۆ گەڕانەوەی ناوی زەڕایەن، چونکە لەکاتی خۆیدا حکومەتی هەرێم بەبێ پرس و ڕای هاوڵاتیان ناوەکەی گۆڕی بوو بۆ وارماوا.
لەئێستادا فۆڕمی ڕاپرسییەکە ئامادەکراوە بڕیارە لەڕۆژانی ئایندە دەستبکرێت بەئەنجامی ڕاپرسییەکە.
شایەنی باشە پێشتر زەڕایەن نیوز ئەم پرسەی گەیاندە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان

ب?اوکردن?و?