باجی ساڵانە خرایە سەر ئۆتۆمبێل
پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای باجی ساڵانەی ئۆتۆمبێڵی پەسەندکرد، کە لە 60 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە 600 هەزار و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
یاساكە جۆری ئۆتۆمبێلەکان و بڕی باجەکانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: ئۆتۆمبێڵی تایبەت 60 هەزار دینار. ئۆتۆمبێلێ کرێ 5 نەفەری 120 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی کرێ لە 5 بۆ 18 نەفەری 150 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی کرێ لە 18 نەفەری زیاتر 210 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر یەک تەنی 180 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر یەک تەن زیاتر بۆ 5 تەنی 240 هەزار دینار.
ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر 5 تەنی بۆ 10 تەنی 300 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر 10 تەنی بۆ 15 تەنی 360 هەزار دینار. ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر زیاتر لە 15 تەنی 600 هەزار دینار. حەفارە و عادیلە 100 هەزار دینار. دەنبەر 180 هەزار دینار. رافیعە 240 دینار. کرێن 600 هەزار دینار. شۆڤەڵ و گرێدەر 600 هەزار دینار.
