ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشوو 


ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشوو 
بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لێ بێت) ، بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و فەرمانبەر و كارمەندانی حكومەتی هەرێم رادەگەیەنین كە رۆژی چوارشەمە 2015/12/23 كە دەكاتە رۆژی 12ی رەبیعولئەوەل، لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومیەكان پشووی فەرمیە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەكان  و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم موسوڵمانانی هەرێمی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتربوونی ریزەكانی گەل بۆ رزگاربوون لە تیرۆر و تیرۆریستان.
هەروەها بە هاوڵاتیانی كوردستان و فەرمانبەرانی حكومەت رادەگەیەنین، رۆژی 2015/12/25 كە دەكاتە رۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لێبێت)، و ئەگەرچی دەكەوێتە رۆژی هەینی و لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمیە،  رۆژی پێنج شەمە 2015/12/24 ، دەبێتە پشووی فەرمی، ولەبارەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاشەوە، ئەوان بە پێی خشتەی پشووەكانی خۆیان كار لەسەر ئەم پشووانە دەكەن و خۆیان دیاری دەكەن.
بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرم لە برایانی مەسیحی هەرێمی كوردستان و هەموو مەسیحیەكانی عیراق و جیهانیش دەكەین، بە ئومێدی ئەوەی ئەمساڵ هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێد و ماڵی خۆیان و برایانی مەسیحی لە ژیانێكی ئاسوودە و ئارامدا بژین.

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2015/12/20

ب?اوکردن?و?