ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

تايبەتمەندييەکی نوێ و بەهێزى مەسنجەرەکەی فەيسبوک


تايبەتمەندييەکی نوێ و بەهێزى مەسنجەرەکەی فەيسبوک    


کۆمپانيای فەيسبوک سەرقالی تاقيکردنەوەی تايبەتمەندييەکە بۆ مەسنجەرەکەيان کە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات کەسی تايبەت بۆ مەسنجەر ئاد بکە بەبێ ئەوەی لە فەيسبوک ببێتە هاوڕێی.

وەک ئاشکرايە کاتێک بەکارهێنەر بيەوێت نامە بۆ کەسێک بنێرێت و هاوڕێشی نەبێت، نامەکە دەچێتە بەشی (other) لە (inbox)، کە دەبێت رازی بێت ئەو کات دەتوانێت نامەکە ببينێت.

messenger-add-contact
نمونەی تايبەتمەندييەکە

بە زيادکردنی ئەو تايبەتمەندييەش چی ديکە ئەو بەشە نامێنێت و زۆر بە ئاسانی بەکارهێنەر دەتوانێت کەسی بەدەر لە هاوڕێی لە فەيسبوک، بۆ بەشی مەسنجەر زياد بکات، کە تەنيا نامە گۆڕينەوە لەنێوانياندا روودەدات و هيچ پۆستێکی تايبەتی ئەو کەسە نابينێت تەنيا لە کاتێکدا نەبێت پۆستەکانی گشتی بێت واتە (public) بێت.

ئەم تايبەتمەندييەش لە ئێستادا لە ژێر تاقيکردنەوەدايە، لە ئايندەدا بۆ ئاپی فەيسبوکی سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس زياد دەکرێت و بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان.

ب?اوکردن?و?