شارەزوور: لەمانگى هەشتدا دەسگیراوە بەسەر چەندین تەن خۆراکى ماوەبەسەرچوودا
لەقەزای شارەزوروناحیەی زەڕایەن چەندین تون خۆراکی ماوە بەسەرچولەمانگی ئاب(۸)ی ئەم ساڵ دەستیان بەسەرداگیراوە چەنددوکانێکیش لەقەزای شارەزوور داخراون بەهۆی پابەننەبونیان بەڕێنمایی یەکانی تەندروستی.هەندێ پیشەوەریش ئاگادارکراونەتەوە لەئەگەری دوبارەبونەوەی سەرپێچی دوکانەکانیان دادەخرێن.
لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور وچاودێری تەندروستی خۆپاراستنی تەندروستی شارەزور لەچوارچێوەی هەڵمەتی گەڕان وپشکنیان لەبازاڕەکان وشوێنەگشتی یەکانی ناوچەکە دەستیانگرتووەبەسەرچەندین جۆرخۆراکی ماوەبەسەرچوکەبەکارهێنانیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەبونەهۆی ژەهراوی بون ونەخۆشی هاوکات دەستیش گیراوەبەسەرچەندین کەرەستەوپیداویستی جوانکاری خانمان لەئارایشگاکان لەلایەکی ترەوە لەناحیەی زەڕایەن سەربە قەزای شارەزوریش لیژنەی هاوبەشی ناحیەکەوچاودێری تەندروستی بەردەوامن لەگەڕان وپشکنین لەبازاڕوشوێنەگشتی یەکانی ناوچەکە لەکارگەیەکیشدالەنزیک گوندی قەرەگۆڵ دەسگیرابەسەرچەن تۆنێک خوێ کەبەرواری لەسەرنەبووە.
ی.س