ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئەوەش ویژدانى سەرپەرشتیار و بەڵێندەران


ئەوەش ویژدانى سەرپەرشتیار و بەڵێندەران

چیرۆکى چۆنیەتى قیرتاوکردنى ڕێگاى نێوان #زەڕایەن - #سەیدسادق
برادەریك لە كاتی قیركردن و نویكردنەوەی ئەو جادە نەفرەتیەی نیوان سەیدسادق و شارەزوور داوتی خزمیكمان گەلابەی پیبووه لەو جادەكاری كردوە . ئەلی رۆزیک بە موقاولەكەم وت ئەم پیچانە زۆر ناتەواون و بۆ شۆفیر رووداوی زۆر دروست ئەبی. هیچ نەبی با لە لۆفەكانا فراوانتر بیت .ئەم خاوەن گەﻻبە پسپۆری ئەندازەش نی یە و رەنگە تۆزیك خویندەواری هەبی .بەلام ویژدانی هەبووە . لەوەلام دا بەلیندەرەرەكە پیی دەلی پارەی زیاتری تیدەچیت . خاوەن گەلابەكە لەوەﻻمدا دەلی : چەن كاروان قیری بوی من بەبی بەرانبەر بۆت دەگوازمەوە .من ئەوەندەم پیدەكری .بابای سەرپەرشتیار و بەلیندەر دەلین وازی لی بینە . ئەوەش دەرئەنجامەی وازی لی بینەكەی . هەر هەفتەو خیزانیك سفر دەبنەوە .خۆ پیاوکوشتن و قەتل كردن هەر ئەوە نی یە بەتفەنگ و هاوشیوەكانی بكریت . دیزاینەرو سەریەرشتیاری ئەو شەقامە بەبروای من پیاو کوژیکی گەورەن .
بەسوپاسەوە لە ئەکاونتى مامۆستا لقمان محەمەد وەرگیراوە

ب?اوکردن?و?