دابەشکردنى مووچە دەکرێتە ئەلیکترۆنى
فۆڕمێک بۆ فەرمانبەران پڕدەکرێتەوە
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوومووچه‌یی و به ئه‌لیكترۆنی كردنی مووچه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمێك دابه‌شی سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان ده‌كات.
لیژنه‌ی باڵای تۆماركردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فۆرمێكی دابه‌شی سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كردووه.
بەپێی فۆڕمەکە تایبه‌ته به چه‌ند زانیارییه‌كی پێوه‌ست به مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران.
له‌و فۆڕمه‌دا كه هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران تێدایه، له‌وانه: ناوی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ر، رۆژ و ساڵی له‌دایكبوون، ژماره‌ی ناسنامه، شوێنی كاركردن، ناونیشانی وه‌زیفی، كۆی مووچه.
له فۆڕمه‌كه‌دا جۆری دامه‌زراندنی تێدایه، له‌وانه: فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست و كاتی، هه‌روه‌ها سلكی وه‌زیفییه‌كه‌ی دیاری كراوه كه‌وا شارستانییه یانیش سه‌ربازی.
فۆڕمه‌كه گه‌یشتووه‌ته به‌شێك له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ئه‌و فۆڕمه پڕ بكه‌نه‌وه و بیده‌نه‌وه فه‌رمانگه‌كانیان، پاش ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌بێت له تۆماری بایۆمه‌تری فه‌رمانبه‌رانیش خۆی تۆمار بكات كه‌وا په‌نجه‌مۆر و تیشكی چاوی لێ وه‌رده‌گیرێت.
بكرێت.
عه‌بدولقادر حه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ته‌كنۆلۆژیای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا فۆرمه‌كه ده‌گاته ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی و ئامانجیش لێی پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌یه.
ی.س