ئاگادارییەکى گرنگ بۆ دەرچووانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیێنێت، خوێندکارانی دەرچووی 12 ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی نمرەکانیان.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند "بەشێوەیەکی رەسمی لە رێکكەوتی 26-9-2016، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئەنجامەکانی خولی دووەمی دەرچووانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی گەیشتووەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".
لە راگەیێندراوێكدا گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای روونیكردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو کاراکردنی پرۆسەی (زانکۆلاین) و، گەڕانەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتەکەمان دەرچووانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە، بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەی پۆلی 12 و، هەژمارکردنی نمرەی قۆناخەکانی 10 و 11 یان، لە رۆژی چوارشەممە 28-9-2016بەدواوە، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی (زانکۆلاین) بکەن بەناونیشانی (regayzanko.com).
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی دەکات، ئەگەر هەر خوێندکارێک هەڵە لە کۆنمرەکەی هەبوو، با بەزووترین کات سەردانی (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە) بکات بۆ چاککردنی هەڵەکان و، دواتر راستی نمرەکانیان بگەێننە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی خولی یەکەم و دووەم دەتوانن بە ژمارەی ئەزمونەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەییان بچنە نێو سیستەمی (زانکۆلاین) بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەکانیان.
عەباس ئەكرەم روونكردنەوەی زۆرتری داوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم ئاگادارییە تەنیا بۆ دڵنیابوونی خوێندکاران و قوتابیانە لە راستی و دروستی نمرەکانیان، بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە هەڵبژاردن و دیاریکردنی (بەش و کۆلێژ و زانکۆکان) و، پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نییە، بەڵکو کاراکردنی (زانکۆلاین) لە کاتێکی دیکەدا رادەگەێنین.

بۆ بینیی ماڵپەڕی زانكۆلاین كلیك لێرە بكە:
ی.س