بەکارهێنانی مادە پلاستیکییەکان
سێگۆشه: به‌ماناى، جارێكى ديكه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێته‌وه بۆ دروستكردنه‌وه‌ى و ئه‌و ژماره‌يه‌يى كه له‌ناويشيدا هه‌يه گوزارشت له‌مادده‌يه‌كى پلاستكى دياريكراودا ده‌كات، و هه‌روه‌ها ئه‌و پيتانه‌ى له‌ژێر سێگۆشه‌كه‌ش، گوزارشت له كورتكردنه‌وه‌ى ناوى پلاستيكه‌كه ده‌كه‌ن.
واتاى ئه‌م ژمارانه‌ى كه له ناو سێگۆشه‌كه‌دان چين:-
ژماره 1: واتا ئه‌م جۆره دبه پلاستيكييه به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاو و شه‌ربه‌ت و مادده گازيييه‌كانى خواردنه‌وه، هه‌ر ته‌نها يه‌ك جار بۆت هه‌يه به‌كارى بهێنيت، واتا ئه‌گه‌ر جارێك كڕيوته شه‌ربه‌ته‌كه ياخود ئاوه‌كه‌ى تێدا خواره‌وه، ناتوانرێ دووباره شه‌ربه‌ت ياخود ئاو تێيبكه‌يته‌وه ناوى، چونكه ژه‌هراوى ده‌بێت و تا چه‌نديش زياتر به‌كاربهێنرێت رێژه‌ى ژهراوى بوونه‌كه زياد ده‌كات و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات.
ژماره 2: به‌واتاى ئه‌م جۆره پلاستيكه بۆ شامپۆ و كرێم و مادده پاككره‌وه‌كان به‌كاردێت، رێگه پێدراو نييه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك خواردنه‌وه وخۆراكى تێبكرێت، چونكه ژه‌هراوى ده‌بێت.
ژماره3: ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه ئه‌م جۆره پلاستيكه بۆ بۆرى ئاوى گه‌رماو ده‌ستشۆر به‌كارده‌هێنرێت و مه‌ترسيدارترين جۆرى پلاستيكه بۆيه زۆر به‌ورياييه‌وه ده‌بێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ژماره 4: ئه‌م جۆره پلاستيكه، زياتر بۆ كه‌لوپه‌لى جوانكارى خانمان، و كيسى نايلۆن به‌كارده‌هێنرێت.
ژماره 5: له‌باشترين جۆرى پلاستيكه و زۆر گونجاوه، به‌تايبه‌تى بۆ خۆراك و خواردنه‌وه گه‌رمى و ساردييه‌كان و هيچ زيانێكى نييه، زياتر بۆ پاراستنى خواردن به‌كارده‌هێنرێت.
ژماره6: ئه‌م جۆره‌يان، مه‌ترسيداره‌و ته‌ندروست نييه، زياتر له چێشتخانه‌كان بۆ خواردنى ئاماده‌كراو هه‌روه‌ها وه‌كو كوپى چاى به‌كارده‌هێنرێت، بۆيه پێويسته زۆر ئاگادارى ئه‌م جۆره مادده‌يان بيت، چونكه ئه‌م مادده پلاستيكييه به گازى CFC دروست ده‌كرێت، كه زيانێكى زۆرى هه‌يه بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و ناتوانرێ له‌يه‌كجار زياتر به‌كارى بهێنيت.
ژماره7: ئه‌م جۆره‌يان ناكه‌وێته چوارچێوه‌ى هيچ يه‌كێك له‌و شه‌ش جۆره مادده پلاستييكييه‌ى سه‌ره‌وه كه باسمانكرد، چونكه تێكه‌ڵه له هه‌موو جۆره‌كان، زۆربه‌ى كۆمپانيا جيهانييه‌كان به‌كارى ناهێنن و به‌ڵكو چه‌ند كۆمپانيايه‌ك نه‌بێت بۆ يارييه‌كانى منداڵان به‌كارى ده‌هێنن، بۆيه تا ئێستا له‌ناوه‌نده زانستييه‌كاندا جێگاى مشتومڕه و يه‌كلايى نه‌كراوه‌ته‌وه.
ي.س