ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مەسنجەرێک بۆ ئەوانەی هێڵيان خاوە


مەسنجەرێک بۆ ئەوانەی هێڵيان خاوە     

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پڕۆگرامێکی نوێی ماسنجەری بۆ ئەو کەسانە بەرھەم ھێناوە، کە مۆبایل و ھێڵی ئینتەرنێتیان خاوە. ئەمڕۆ دووشەممە 3/10/2016، کۆمپانیای فەیسبووک لە نوێترین کاری خۆیدا، پڕۆگرامی (Facebook messenger lite)ی بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید بەردەست کرد. ئەم پڕۆگرامە نوێیەی کۆمپانیای فەیسبووک، ھاوشێوەی ماسنجەری فەیسبووکی ئاساییە، بەڵام ئەو پڕۆگرامە بۆ ئەو کەسانە باشە و سوودی ھەیە، کە مۆبایلەکان و ھێڵی ئینتەرنێتیان خاوە.

ئێستا پڕۆگرامی (ماسنجەری فەیسبووکی لایت)، تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، ئاشکراش نەبووە کە لە داھاتوودا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەست دەبێت، یان نا.


سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى 

ی.س

ب?اوکردن?و?