ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سوودەکانى هەنار


سوودەکانى هەنار 


هەنار یەکێکە لەو میوانەی سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، واتە کۆمەڵێک ڤیتامین و ماددەی سودبەخشی تێدایە کە لە زۆربەی میوەکانی تردا نین.
زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە هەنار سوودێکی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زۆربەی نەخۆشییەکان لە مرۆڤدا لەوانەش:
نەخۆشیەکانی دڵ
بەپێی توێژینەوەکان، هەنار ماددەی پۆلیفینۆلیکی تێدایە کە بەرپرسە لە دروستکردنی دژەئۆکسید، هەروەها ڕێگە لە ئۆکساندنی کۆلسترۆڵ دەگرێت و ئەوەش دیواری خوێنبەرەکان لە زیان دەپارێزێت ڕێگە لەمردنی خانەکان دەگرێت، کە ئەمەش لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ڕزگارت دەکات.
پەستانی خوێن
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە هەنار دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا، چونکە ماددەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت ترشە چەوری پیونیکیک، کە کۆلسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن.
شێرپەنجە
هەنار کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر چارەسەر و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی وەکو شێرپەنجەی پرۆستات، سیی و پێست، چونکە بەپێی توێژینەوەکان، هەنار وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا ماددەی پۆلیفینۆلیکی تێدایە کە بەرپرسە لە دروستکردنی دژەئۆکسید و ڕێگە لە دروستبوونی وەرەمی خانەکان دەگرێت، هەروەها وا دەکات کە بە شێوەیەکی سروشتی وەرەمەکان لەناوبچن، کە ئەوەش ڕێگریی دەکات لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
هەرسکردن
توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە هەنار هاوکارێکی باشە بۆ هێشتنەوەی کۆئەندامی هەرسکردن لە مرۆڤدا بە ڕێکی و تەندروستی، چونکە ماددەی فەیبەری تێدایە و هەرسکردنی لە لەشی مرۆڤدا چالاک دەکات، هەروها بەهۆی هەبوونی ئەو ماددەیە، زۆرێک لەوانەی ڕێجیم دەکەن بەردەوام هەنار دەخۆن.
توانای بەرگریکردن لە نەخۆشی
بەپێی توێژینەوەکان، هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە دەبێتەهۆی گەشەکردن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لە لەشدا، هەروەها ڕێگە لە هەندێک نەخۆشی باو دەگرێت کە تووشی مرۆڤ دەبن و بەهۆی لاوازی سیستمی بەرگرییەوە.
لاوازیی سێکسی
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین مارگارێت، ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی هەنار ڕێژەی هۆڕمۆنی تێستیسرۆن لە ژن و پیاود زیاد دەکات، هەروەها کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاککردن و زیادبوونی توانای سێکسی لە هەردوو ڕەگەزدا.
کاریگەریی لەسەر روخسار
خواردنی هەنار روخسارت لە پەڵە و چرچی دەپارێزێت، هەروەها وا دەکات درەنگتر پیری بە ڕوخسارتەوە دیار بێت، ئەویش بەهۆی هەمان ماددە کە لەسەر ئاماژەی پێکرا، وات ماددەی پۆلیفینۆلیکی تێدایە کە بەرپرسە لە دروستکردنی دژەئۆکسید و پرۆسەی پیربوون لە مرۆڤدا دوادەخات.
نەخۆشی ئەلزەهایمەرە
بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی هەنار ڕۆژانە کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی پرۆتینی ئەمیلۆید لە مێشکی مرۆڤدا کە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر (لەبیرچوونەوە).
پەستانی دەرونیی
خواردنی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی دەروسنی لەسەر مرۆڤ، پەستانێک کە بەهۆی ئێش و کار و بارودۆخی ڕۆژانەوە توشی مرۆڤ دەبێت، بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین مارگارێت، خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی هەنار ڕۆژانە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیسۆل کە بەرپرسە لە دروستبوونی پەستانی دەرونی لە مرۆڤدا لەکاتە سەختەکاندا.

ی.س

ب?اوکردن?و?