ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕوونکردنەوەیەکی  لەسەر زانکۆ لاین بڵاوکردەوە



وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕوونکردنەوەیەکی  لەسەر زانکۆ لاین بڵاوکردەوە


لە ڕونکردنەوەیەکدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بەمەبەستى داواکارى پێشکەشکردن لەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەکۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات.
سەبارەت بە نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ  بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەى کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: هەر دەرچویەکى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى ئەگەر لەماوەى (٢٤) سەعات تا ئێستا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتوە، پێویستە دوبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین) بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، چونکە ماوەى پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ى شەوى(١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?