خوێندکارە سەرکەوتووەکان خەڵاتکران
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 1-8-2018 ناوچەی زەڕایەنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە ئامادەبونی نوێنەری پەروەردەی شارەزوور و قوتابخانەکان و فەرمانگە حکومی و حیزبیەکان و کەسوکاری قوتابیەیەکەمەکان ئاهەنگی خەڵاتکردن و ڕێزلێنان لە یەکەمەکانی پۆلی دوانزەی زانستی و وێژەیی و پۆلی نۆی بنەڕەتی سازدا کە ژمارەیان (34) قوتابی بوو ، لەهەمانکات خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ قوتابخانەکانیان .