دامەزراندنی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
بڕیارده‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى رۆژى ده‌نگدان له رۆژى شه‌ممه 8/8/2018 ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 5/8/2018، ئیسماعیل خورماڵى بڕیارده‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ڕاگه‌یاند: پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى رۆژى ده‌نگدانى 30/9/2018، له رۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 8/8/2018 ده‌ستپێده‌كات، له رێگه‌ى لینكى تایبه‌ته‌وه له ماڵپه‌ڕى كۆمسیۆن داده‌نرێت و هه‌ر پارێزگایه‌كیش لینكى تایبه‌ت به خۆى ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕۆژى هه‌ینى به‌روارى 17/8/2018، دواتر به شێوه تیروپشكى ئه‌لیكترۆنى ناوه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە:
/http://www.khec.kr/