ئەمڕۆ ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێت
بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرابکرێت.
دوێنێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان ئاشکراکرد ئەمساڵ دەرچوانى خولى يەکەم و دوەمى قۆناخى (١٢)ی ئامادەیی لە یەک کاتدا بەسیستمەکانى (زانکۆلاین, ڕاستەوخۆ بەکریدیت, پارالێل و ئیواران) (54042) دهرچوی پۆلی دوانزه فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، لە ئەنجامدا ( 28609) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) له ئیستا وەرگیران، بهوهش ڕێژهی وهرگرتن بریتیه له (53%)ه، بهڵام بههۆی پڕكردنهوهی كورسیه بهتاڵهكان ڕێژهكه بهرز دهبێتهوه بۆ (60%) و، كهمترین كۆنمرهی وهرگیراو بریتیه له (60،143)یه.
خوێندکاران دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە بزانن لەکوێ وەرگیراون:
http://www.regayzanko.com/student/index.php
