ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە
لەئاگادارییەکدا نەخۆشخانەی شەهید ڕووف بەگ لەشارەزوور ڕایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-10-2018 نەخۆشخانەی شەهید ڕووف بەگ بەڕووی هاوڵاتیان دەکرێتەو.
شایەنی باسە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو بینای نەخۆشخانەکە زیانی زۆری بەرکەت لەماوەی ڕابردووا لەلایەن ڕێکخراوێکەوە نۆژەن کرایەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
هاوڵاتیانی سنوری قەزای شارەزوور و دەوروبەری ئاگاداردەکەینەوە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠١٨/١٠/١٨) نەخۆشخانەکەمان بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە .
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ
