شارەزوور: گەنجێک کوژرا
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت کە کاتژمێر ١٠:٤٠ دەقیقەی ئەمشەو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵیان بەناوی (ڕێکەوت ڕەزا) گەیاندە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بەچەقۆ کوژرابوو .
گەنجەکە دانیشتوی هەڵەبجەی تازەیە، پاشان تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا .
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانیش ئەو گەنجە لەلایەن دوو براوە كوژراو دوای كەمتر لە 30 خولەك توانرا تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیر بكرێن .
لە ئێستاشدا بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 406 لەیاسی سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەبار بەندن و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا
پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی شارەزوری سەربە بەشی پۆلیسی شارەزور بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
