ڕێکخراوێک ژمارەیەک هەلی کارکردن لەسنوری شارەزوور ڕادەگەیەنێت
ڕێکخراوی REACH بە هاوکاری ڕێکخراویGIZ ی ئەڵمانی، هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆخەڵکی خانەخوێی شارەزوور ئەو کەسانەی کە دەتوانن ئەو کارانەی خوارەوە بکەن لە لە چەند قوتابخانەیەک بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە، ڕۆژی ٨ کاتژمێر کارکردن.
جؤریکارەکان:
1. وەستای ئاو و ئاوەڕۆ
2. وەستای کارەبایی
3. وەستای بۆیاخ
4. وەستای دارتاشی
5. وەستای بینا (لەبغ و گەچکاری)
6. ئەندازیاری شارستانی
7. کاری کرێکاری
8. کاری پاکردنەوەو ڕێکخستن
هەرکەس لە خۆی ڕادەبینێت، دەتوانێت لە کاتژمێر ٩ی بەیانى بۆ ٣:٠٠ی پاشنیوهڕۆ لە و بەروارانەی خوارەوە سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە دیاریکراوە بە مەبەستی ناو تۆمارکردن ، فۆڕمی خۆراکی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ + پێناسی باری شارستانی( یان کارتی نیشتمانی) نوسخەی ئەسڵی لەگەڵ خۆی بێنێت.
جؤریکارەکان:
1. وەستای ئاو و ئاوەڕۆ
2. وەستای کارەبایی
3. وەستای بۆیاخ
4. وەستای دارتاشی
5. وەستای بینا (لەبغ و گەچکاری)
6. ئەندازیاری شارستانی
7. کاری کرێکاری
8. کاری پاکردنەوەو ڕێکخستن
هەرکەس لە خۆی ڕادەبینێت، دەتوانێت لە کاتژمێر ٩ی بەیانى بۆ ٣:٠٠ی پاشنیوهڕۆ لە و بەروارانەی خوارەوە سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە دیاریکراوە بە مەبەستی ناو تۆمارکردن ، فۆڕمی خۆراکی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ + پێناسی باری شارستانی( یان کارتی نیشتمانی) نوسخەی ئەسڵی لەگەڵ خۆی بێنێت.
ناونیشان: شارەزوور/هەڵەبجەی تازە - هۆڵی ڕۆشنبیری ، نزیک قایمقمیەت، لە بەرواری ١٠ و ١١ / ١٠/ ٢٠١٨.
• کارەکە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژە .
• هەر ڕۆژێک کارکردن 8 کاتژمێرە.
• ڕۆژانی یەک شه ممە تا پینج شەممە. لە کاتی پێوستیدا ، دەشێت ڕۆژی شەممەش کاربکرێت.
بری پارەی ڕۆژانە:
٤٠٠٠٠ چل هەزار دیناره بۆ وەستاو ئەندازیار .
٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دیناره بۆ کاری کرێکاری و پاکردنەوەو ڕێکخستن.
• هاتو چۆو نان خواردن لە ئەستۆی خۆت دەبێت.
تێبینی:
• چانسی وەرگرتن بۆ هەردوو ڕەگەزە لە هەمان کاتدا ڕەگەزی مێینە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ بەشداری کردن.
• پڕکردنەوەی فۆڕم بە تەنها گارەنتی وەرگرتن ناکات بەڵکو وەرگرتن بە پێی پێوەری (کەمدەرامەتی) ى دە بێت کە ڕیزبەندی کراوە لە فۆڕمەکەدا.
• ئەو وەستا و ئەندازیارانەی بە پێی پێوەری کەم دەرامەتی ناویان دەردەچێت ، چاوپێکەوتنی ڕوبەڕوشیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی شارەزاترینیان.
• ئەو کەسانەی بە پێی پێوەری (کەمدەرامەتی ) ناویان بۆ کاری کرێکاری و پاککردنەوەو ڕێکخستن دەردەچێت ، پاش ماوەیەک ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی دەست بە کاربون.
