ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە 25-10-2018 نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی ناوەڕاست کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکرێت باران لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان ببارێت.

بەپێی راگەیێندراوی کەشناسی، پیشبینیدەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە ببارێت و لە سەنتەری پارێزگاکان بارانێکی مامناوەند ببارێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بارستە هەوایەکی سارد روو هەرێمی کوردستان دەکات و پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێت، بەڵام رۆژی شەممەی داهاتوو کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.


ب?اوکردن?و?