ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سایلۆی سەیدسادق؛ سبەینێ دەستدەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران

لەئاگاداریەکدا سایلۆی سەیدسادق ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە بەیانی ٢٢/٦/٢٠٢١ دەستدەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران، هەر وەک ساڵانی پێشوو بەشێوەی ناوچە ناوچەدەبێت ڕۆژانی سێشەمە تا پێنجشەمە جوتیارانی دەڤەری (دەربەندیخان) دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکەمان بکەن ". لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵیش سایلۆی سەیدسادق لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند " پرۆسەی وەرگرتنی گەنم وەک ساڵانی پێشوو بەشێوەی دۆنم دەبێت وە دۆنمەکانیش بەپێی ناوچەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەم شێوەی خوارەوە دەبێت. ١-(سەیدسادق و شارەزوور و بەرزنجە) بۆهەر دۆنمێک ١١٣ کیلۆ ٢-(دەربەندیخان) بۆ هەردۆنمێک ٧٢ کیلۆ ٣-(ناڵپارێز) بۆهەردۆنمێک ٨٢ کیلۆ ٤-(پێنجوێن ) بۆهەردۆنمێک ٩٢ کیلۆ

ب?اوکردن?و?