
نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای مۆلیده له مانگی رابردودا له نێوان ده هه‌زار بۆ یانزه هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه‌له سه‌عات یه‌كی شه‌و بۆ حه‌وتی به‌یانی كار به‌موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (2021.12.5) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (11.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (215) بۆ (250) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ده هه‌زار بۆ یانزه هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ب?اوکردن?و?