


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه واته له‌به‌رواری (1/1/2021) تا به‌رواری (23/12/2021 ) هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور به‌هاوكاری سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان و له‌ڕیگه‌ی هۆبه‌ی مادده هۆشه‌ره‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه توانراوه (85) هه‌شتاوپێنج تۆمه‌تبار به‌مادده‌كانی (30 و 26) له یاسایی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ڵه عه‌قڵیه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته (98) نه‌وه‌د و هه‌شت دۆسیه كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان بڕیاری پێش وه‌خته‌ی به‌ڕیز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زووریان هه‌بوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان به‌رده‌وامه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هێزه‌كانمان به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی ورد ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ر و دیارده نایاساییه‌كان .
جێگای خۆیه‌تی لێره‌شه‌وه سوپاسی خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كه‌مان بكه‌ین كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی هێزه‌كانمان بوون و داوای به‌رده‌وامیان لێده‌كه‌ین.
ب?اوکردن?و?