

ئەمرۆ سێ شەممە ٢٥ ١⁄ ٢٠٢٢ د. حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان ،شێخ ئیبراھیم بەرزنجی بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێنمایەکانی بەرێوەچوونی پرسەی لەھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
نۆ ڕێنمایی نوێی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بۆ دانانی پرسە لە ھەرێمی کوردستان:
1️⃣ پرسە تەنیا بۆ ماوەی 1 ڕۆژ دەبێت و لەدوای نوێژی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
2️⃣ لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە، ڕێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.
3️⃣ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لەخوێندنی قورئانی پیرۆز، بە هیچ شێوەیەک گوتار پێشکەش ناکرێت.
4️⃣ دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت، کە ببێتە مایەی بێزاربوونی بەشداربووانی پرسەکە.
5️⃣ بۆ ئەو شوێنانەی قورئانخوێن قورئانی تێدا دەخوێنت، کرێیەکەی لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگیشەوە.
6️⃣ پێویستە لە پرسەدا ڕێنماییە تەندروستییەکان (بەستنی ماسک و دووری نێوان بەشداربووان) جێبەجێبکرێت.
7️⃣ لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە، هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە، دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.
8️⃣ بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو و دڵتەزێن، دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، پرسە ئاڕاستەی خاوەن پرسە بکرێت.
9️⃣ بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف، قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی باسکران.
ب?اوکردن?و?