ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بانکی شارەزوور: مووچەی زۆرینەی خاوەنپیداویستی تایبەتی سنوری شارەزوور گەڕاوەتەوە بۆ بانکەکەمان

هەرێم حەمەساڵح ، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور ڕایگەیاند "توانیمان مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئەو بەڕێزانەی کە چەندین ساڵە هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بگوازینەوە بۆ بانکەکەمان کە پێشتر هەوڵی زۆریان داوە ئەمە لە کاتێکدا لە ڕووی ئیدارییەوە پەیوەندیدار نیە بە ئێمەوە بەڵام وەک خزمەتێکی بچووک بە دانیشتوانی ئەزیزی سنورەکەمان پێی هەستاین.هەر وەک چۆن توانیمان لە مانگەکانی پێشوودا مووچەی مووچە خۆرانی (خانەنشینی پێشمەرگە دێرین. کەس و کاری ئەنفالکراوان) بگوازینەوە بۆ بانکەکەمان ئەو بەڕێزانە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان پارەیەکی زۆریان بۆ هاتووچۆ کردن خەرج دەکردو خەتری ڕێگا و بان لەسەر ژیانیان هەبوو.... بەڕێزان خاوەن پێداویستی تایبەت پێیان ڕادەگەیەنین لە مووچەی ئەم مانگەوە واتە مووچەی مانگی ٢٠٢١/١٢ لە بانکی شارەزوور مووچەکانیان وەردەگرن. زۆر سوپاس بۆ هاوکاری. بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی چاودێری سلێمانی".

ب?اوکردن?و?