به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند " له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی ده‌رهێنان و بازرگانیكردن به‌شوێنه‌واره دێرینه‌كانه‌وه شه‌وی (4/1/2022) به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر و به پێی مادده‌ی (63) ی شوێنه‌وار هێزه‌كانمان توانیان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوه‌كانی (د . ج . ع) و (پ . ع . م) و (د . م . أ) و (هـ . ن . م) له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گردێكی شوێنه‌واری له‌یه‌كێك له‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كانی شاره‌زوور به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی شوێنه‌وار، دوای لێكۆلینه‌وه تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌نێو ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانیشدا و ده‌ست به‌سه‌ر جیازێكی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واردا گیرا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه".
ب?اوکردن?و?