ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هێڵی شەمەندەفەری کوردستان بەزەڕایەنیش تێپەڕدەبێت

بەپێی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە هێڵەکە بە زەڕایەنیش تێپەڕدەبێت. دانا عەبدولکەریم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەبارەی پڕۆژەکە ڕایگەیاند 🔹 قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر تەواو دەکرێت. دوای تەواوبونی ئەم قۆناغە ھیوادارین لەنزیکترین دەرفەتدا دەستبکەین بە قۆناغی دیزاینی پڕۆژەکە. 🔹لەگەڵ ئامادەکردنی ھەر قۆناغێکی دیزاین جێبەجێکردنیشی دەستپێدەکەین. 🔹ئەم پڕۆژەیە کاریگەری بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێش دەبێت و ھەردو خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل و پەروێزخان پێکەوە دەبەستێتەوە. 🔹لە رێی کەرکوک موسڵیشەوە بە ناوچەکانی تری عێراقەوە دەبەسترێتەوەو ھیوادارین ببێتە رێگایەکی بازرگانی و سود بەھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگەیەنێت. 🔹وەک حکومەتی ھەرێم و وەزارەتیش ھەر لە سەرەتاوە بە گرنگی و جدیەوە کارمان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردوە، تەواو بونی ئەم قۆناغەی پرۆژەکەش سەلمێنەری ئەو راستیەیە.

ب?اوکردن?و?