
دوای درووستبوونی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨ ھەر لەسەرەتاوە قوتابخانەی سەرەتایی تێداکرایەوە، بەڵام ھیچ خوێندنگایەکی ناوەندی و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لە ساڵی ١٩٨٢ بۆیەکەمجار خوێندنگایەکی ناوەندی بەناوی (متوسط زراین للبنین) کرایەوە لەبینای قوتابخانەی کاروان ئێستا. لە ساڵی ١٩٨٦ خوێندنگای دواناوەندی بەناوی (ثانویة زراین للبنین) کرایەوە. لە ساڵی ١٩٩١ دواناوەندی زەڕایەنی کوڕان کرایەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوەندی (کوردۆ) و لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوەندی (نیشتیمان) لێ جیابووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بوەتە ئامادەیی شەھید سەرچڵ کوڕان. ھەروەھا ئامادەیی (نیشتیمان) ی کچانیش جیاکراوەتەوە.
یەکەم بەڕێوەبەر ناوی (تاھر حەمەخان قادر) بووە لە ساڵی (١٩٨٢ تا ١٩٨٧) بەڕێوەبەر بووە.
ناوی بەڕێوەبەرەکان:
١- تاھر حەمەخان قادر (١٩٨٢ تا ١٩٨٧)
٢- مھاباد فەرەج محەممەد (١٩٨٧ تا ١٩٩٠)
٣- عومەر ئەحمەد مەحمود (١٩٩٠ تا ١٩٩٢)
٤- عزەت عارف ئەحمەد (١٩٩٢ تا ١٩٩٥)
٥- ئیبراھیم ڕەشید فەرەج (١٩٩٥ تا ١٩٩٦)
٦- ئازاد عەبدوڵا سەعید (١٩٩٦ تا ١٩٩٧)
٧- مەحمود ئەحمەد کاکە (١٩٩٧ تا ٢٠٠٢)
٨- ئەحمەد حەمەکەریم ڕەحیم (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥)
٩- ئیبراھیم محەممەد عەزیز (٢٠٠٥ بەکاتی)
١٠- مەحمود حەمەئەمین (٢٠٠٥ – چەند مانگی)
١١- لقمان محەممەد قادر (٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩)
١٢- سەباح فەتاح ئەحمەد (٢٠٠٩ تا ٢٠١١)
١٣- لقمان محەممەد قادر (٢٠١١ - ۲۰۲۰)
۱٤- ئیسماعیل ئەحمەد عەبدوڵا ( ۲۰۲۰ - تائێستا)
ب?اوکردن?و?