ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مزگەوتی سەلاحەدین، کۆتایی بەخولی هاوینەی خۆی هنا

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە مەڕاسیمێکدا کە زیاتر لە 100 فێرخواز لە تەمەنە جیاوازەکان ئامادەی بوون لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکاری خوێندکاران، بڕوانامەی بەژداریکردن لە خولی هاوینەی مزگەوتی سەڵاحەدین پێیان بەخشرا. مامۆستا محسین محمود، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەڵاحەدین سەرپەرشتیاری خول لە زەڕایەن، لە میانەی مەڕاسیمەکەدا باسی هەوڵ و ماندووبونی مامۆستایان و کۆششی بەردەوامی فێرخوازانی بەرز ڕاگرت. وتیشی، پێغەمبەر علیە صلاة و سلام ئەفەموێت، هەر کەسێک ڕێگای فێربونی زانست بگرێتە بەر خوای گەورە ڕێگای گەیشتنی بە بەهەشت ئاسان دەکات، لەو سۆنگەیەوە هیوای خواست کە هەمیشە لە خزمەتی قورئان و سونەتدابن. وێڕای دڵخۆشی بە بەردەوامی فێرخوازان داواشی لە دایک و باوکان کرد کە هەمیشە هەوڵبدەن لەگەڵ نەوەکانیاندا بۆ ئەوەی فێری قورئان و سونەت ببن، لە پێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست و پابەندبونی خەڵکی بە دەقە شەرعییەکان. لە کۆتای مەڕاسیمەکەشدا سەرکەوتووان بڕوانامەی بەژداریکردن و خەڵاتیان پێبەخشرا. فێرخوازان وێڕای هیوای تەندروستییەکی باش خواستن بۆ سەرپەرشتیاری خول و مامۆستایانی لەگەڵ ئەوەشدا هیوایان خواست ئەمجۆرە لە پڕکردنەوەی کاتەکانی پشووی هاوین بەردەوامی هەبێت بە قورئان و تەجوید و فەرمودەکانی خۆشەویستمان لە ساڵانی داهاتوودا. فۆتۆ: یەحیا حەبیب

ب?اوکردن?و?